ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نه‌وزاد ئه‌سعه‌د

هاورێ

جاری پێشوو

به‌رسیله‌كانی حه‌وشه‌كه‌مان

خونچه‌گوڵه‌كانی باخچه‌كه‌مان

ترپه‌ی لێدانی دڵی من

چاوه‌روانی هاتنت بون هه‌رنه‌هاتی

ئێ خۆت به‌ڵێنت دابووكه‌هاتیه‌وه‌

لێوت به‌به‌رسیله‌كان بنه‌خشێنی و

له‌گه‌ڵ خونچه‌گوڵه‌كان وێنه‌بگریت و

دڵێ منیش له‌چاوه‌روانی نه‌هێڵیته‌وه‌

كه‌چی نه‌هاتی به‌وبیانوه‌ی 

به‌رسیله‌ هێشتاپێنه‌گه‌شتوه‌و

گوڵی باخچه‌كه‌مان نه‌پشكوتوه‌و

دڵی منیش ئاسایی لێده‌دات

نه‌تزانیبوو....!!

له‌وه‌ته‌ی وتوته‌ دێمه‌وه‌

به‌رسیله‌وه‌ك خۆیه‌تی ونه‌بوبه‌ترێ

خونچه‌كان له‌چاوه‌روانیت له‌گه‌شه‌وه‌ستاون ونه‌بون به‌گوڵ

دڵی منیش له‌هیچ شوێنێك ئۆقره‌ناگرێ وچاوه‌روانته‌

ده‌ی ئه‌م جاره‌گه‌رهاتیه‌وه‌ هه‌مدیس وه‌ره‌

باپێكه‌وه‌ژیان وه‌ك خۆی بنوسینه‌وه‌

وه‌ره‌ باپیره‌مه‌مله‌كه‌ت به‌دیدارت شادبێته‌وه‌

وه‌ره‌وبابگه‌رێینه‌وه‌سه‌رده‌مانی منداڵی و

تۆله‌سه‌رجۆلانه‌دارینه‌كه‌یاری بكه‌ومنیش

ده‌ست به‌زوڵفه‌تێك ئاڵاوه‌كه‌ت داده‌خشێنم و

جارجاره‌ش پاڵێكی منداڵانه‌ به‌جۆلانه‌كه‌وه‌ده‌نێم

وه‌ره‌وه‌بامناڵی بنوسینه‌وه‌ئه‌وده‌مانه‌ی پێكه‌وه‌

وانه‌ی ژین وژیانمان ده‌نوسیه‌وه‌

وه‌ره‌من وبه‌رسیله‌وخونچه‌گوڵه‌كان چاوه‌روانتین.