ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئازاد بایز

 

ئەمشەو لەسەر شاپەڕی گەڵایەک تنۆک تنۆک وردە نیگاکانت دەبینم،دەمباتەوەبۆدەمانێک کەمەست دەبوم بەبۆنی قژەکاڵەکەت،ئیدی جەنجاڵی و ھەیەجانی ژیان لەماوەی چرکەی کاتژمێرەکاندالێم تەوەلادەبون.

ئەوحەکیمەی کەتەنھا دەنگی دەرمانی منە دەتوانێت تەنھابەپێکەنینەشیرینەکەی زیندەچالاکی بخاتەخڕۆکەسورەکانی گیانمەوەوداژگەبکابەتەواوی بەستەرەکانی خانەی دڵ و ھزرم،

ئەو کەقەراربو لەشەوێکی حوزەیرانی جاڕسکەردا تینی فێنکیم بداتەوە ئیدی بۆئەم چەند دڵۆپەئاونگە لەجێی خۆیدا قەتیس نەبێ ،یاساو سروشتی مرۆڤبونیش فەرمان بدا بۆئەبەدی لەژێر سایەی مانگەشەوی خۆیدا ڕاوەستێت و ھەرگیز ھەرگیز تلۆر نەبێتەوە.

لەدوای ماڵئاوایی ئاونگ ترپەی دڵ لاوازدەبێت و مانگەشەوەکان دەبن بەزشت.

ئەسپەشێی ڕێگەی دوریشم لەکەنداڵێک لەنگەر دەگرێ و ھێور ھێورخرسی نەپەیڤین دەگرێ.

ھەرئەوشەوە ئەنگوستەچاوە لاقی ئاوزەنگیم بێ بڕست دەکات و وردە وردە ھەست پێدەکەم کەقامکەکانی دەستێکیشم دەلەرزێت و لەگەڵ دەنگەنوساوەکەم دا گازی دەکا،ھۆکناچێ ھۆکناچێ ،تاسوپحەدەم کەس وەڵامی ئەم شەکوایەی من ناداتەو-----

تێکست