ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

 

بەفر بە پەنجەم دەكەوێ‌ و

دڵم گەرم

گەرم گەرم دەبێتەوە

كڕێوە لە پرچم ئاڵاوەو

كوڵمت نەرم

نەرم نەرم دەبێتەوە

كولوی ئەمساڵ بۆتۆنایەن

زریان پێمدەڵێ‌ شەرمنن

ئەگەر هەندێ‌ بەرلێوت كەوت

ئەوە ماچن

ماچی سپی سپی منن.

* * *

نیگاكانت 

سەماو نمایشی سنگو پەنجەكانت

چەند نامەیەكی نهێنین

كۆدەكانیان

تەنیا بۆمن 

تەنیا بەمن

بە كەسیدی ناكرێنەوە،

خەمەكانت

ئاوێتەی نێو هەنسكو فرمێسكەكانت

تەنیا بۆمن

تەنیا بەمن

بە كسیدی ناسڕێنەوە.

* * *

نیگاکانت هێندە گەرمن

کاتێ دەکەوێتە سەر من

ئاوێتەیەک دروست دەبێ

پڕ لە نازو شیلەی شەرمن

* * *

چاوم کە دەکەوێتە سەر تۆ

دەبم بە تۆ

جەستەی ساردم

یەکپارچە دەبێتە پشکۆ

* * *

تا نەتەزم....

نیگاکانت بۆمن کەمن

باشتر وایە

تۆش ببیە من

* * *

پیموابوو تۆ

بەناردنی نەستی برسیم ژیر بوویەوە

بۆیە هەستت بۆ راخستم

خۆ هێشتاكە

نازەكانتم هەر لەلایەو و نەمداویەوە

بۆچی دڵت لێداخستم.