ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكر ئاڵەیی

چیدی،من ئەوە نیم ،قاچەكانم بەهی خۆت بزانیت ،

وابزانی هەناسەم لەگەڵ هەناسەتە،

وا بیر بكەیەوە،

ئیدی وا خۆتی گۆرانی دەڵێی،

دەستەكانم،هیچ ئەهمیەتیەكیان

نەماوە،بۆبەرزكردنەوەی دەنگی ناڕەزایی،

دەمێكە چاوەكانیشیم داخستوون،

لەخەوتنێكی ژواندا جێماون،

ئاخر،ئەودەمارانەی سەرم،تازە بۆچیمن،

هیچ مەعنایەكی تێدا نەماوە بۆ خۆكوشتن!

بیركردنەوەیەكی،تێدا نەماوە،بۆخۆقوتار كردن!

جوڵەیەكی تێدا نەماوە،بۆژەنینی نۆتەكان!

ئیدی،ئەو دەستانە،

تازە هی تۆنین،

بمبوورە

خۆشەویستیمان چوو بۆجەهەنەم!