ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆشش بەکر

لە مەراسیمێکدا کتێبی "عەشقی هاجەرە"ی ئیدریس عەلی بڵاوکرایەوە .

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ ی تەموزی ٢٠١٧، لە ناوەندی غەزەلنوس لە شاری سلێمانی، ئیدریس عەلی کتێبی "عەشقی هاجەرە"ی بڵاوکردەوە.

لەو بارەیەوە ئیدریس عەلی نوسەری کتێبەکە ڕایگەیاند :چیرۆکی ئەم کتێبە ماوەی ١٠ ساڵە لە مێشکمدا دێت و دەڕوات، ماوەی ساڵێکیش بە نوسینی سەرقاڵ بووم.

ڕاشیگەیاند : گێڕانەوەکە باس لە عەشقێکی قوڵ دەکات کە ئاین و دەمارگیری خێڵ ڕێگرییان لێ دەکات .