ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

غەمگین بۆڵی

بیر لەوە بكەوە

ئەگەر ڕۆیشتن بكەیتە سڵاو و

نەگەڕانەوە بە خودا حافیزیی

لە جێگەی مندا

بەردێك لە دڵتدا هەڵبگرە.

----

تۆ دڵتەنگییەكانم

لە بزەی لێوت موتووربە بكە و 

ئەو ڕۆژگارە غەمگینانەم 

كە غەمگین نەبوون

تەریق بكەوە.

----

بەم هەموو كزەبا ساردانەی ناو دڵیشمەوە

بێ هاوینی جەستەی تۆ

ماچی ناو ساردكەرەوەی خەیاڵەكانیشم

گەرم دەكەمەوە.