ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەریم دەشتی

 

هه‌روه‌كو شووشه‌ی به‌للوری سپی 

شكا ئه‌و دڵه‌م

كێ ئه‌و دڵه‌ی من چاك ئه‌كاته‌وه‌ ؟

هه‌روه‌كو تاڤگه‌ی تیژپه‌ڕی ڕه‌وه‌ز 

ڕژا ئه‌و خوێنه‌م

كێ ئه‌و خوێنه‌ی من كۆئه‌كاته‌وه؟‌ 

مینا ئه‌و هه‌ڵمه‌ی ڕووپه‌ڕی ده‌ریا 

بیناییم هه‌ڵچوو كێ بینایی خۆم پێئه‌داته‌وه‌ ؟

به‌ دڵێكی شكاو 

به‌خوێنی ڕژاو 

به‌ چاوی ڕه‌شی بینایی نه‌ماو 

تازه‌ چۆن ئاگر هه‌وڵبگیرسێنێ و 

ڕه‌شماڵی ڕۆحی له‌ سێبه‌ری تۆ هه‌ڵبخاته‌وه‌ ؟