ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قوبادی جەلی زادە

 

ئەم بەیانییە :

بەیەکسانی ، تیشکی دابەش کرد،

بەسەر مزگەوت و کلێساکاندا ؛

خۆر.

*

وەک یەک ، جریوەی پۆست کرد،

بۆ ماڵی پەپوولە و گوڵ؛

چۆلەکە.

*

یەکەیەکە ،

بەژنی هەموو پەلکە گیایەکی شوشت؛

شەونم

*

لەگەڕەکە هەژارەکاندا،

نەشیری دابەش کرد نە نان؛

دەسەلات!