ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شيعرى :  ئيبراهيم هةورامانى

(1)

زۆرجار ،

بیرده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ڵێم :

ئایا ژیان له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ چۆن ده‌بوو ؟

ئه‌گه‌ر خودا ،

تۆی نه‌خولقاندبا .

گۆمانم له‌وه‌ نییه‌ ...

بێ ماناترین شوێن ،

ئه‌م سه‌رگۆی زه‌وییه‌ بوو .

       *** 

(2 )

ئه‌وه‌ تۆیی ،

ئه‌م ژیانه‌ ،

شیرین ده‌كه‌ی .

ده‌نا له‌ئه‌زه‌له‌وه‌ ژیان تامێكی تاڵی هه‌یه‌ .

    ***  

(3 )

من به‌ختێكی باشم هه‌بوو ،

تۆم خۆش ویست .

ئه‌گه‌ر نا ،

ئه‌م ووڵاته‌ 

به‌شی كاتژمێرێك 

ژیانی تێدا نییه‌ .

   *** 

(4 )

خودای من :

له‌پای ئه‌م هه‌موو عیباده‌ته‌مدا ،

بێجگه‌ له‌ :

نه‌ڕۆشتنی 

ئه‌و خاتونه‌ی خۆشم ده‌وێ .

پێویستم ، 

به‌هیچ شتێك نی یه‌ .

ته‌نانه‌ت ،

به‌ به‌هه‌شتیش .

   ***  

(5 )

خودای من 

چی ده‌بوو ، 

فێری هه‌موو شتێكت كردباین .

ته‌نیا ڕۆشتن نه‌با .

   *** 

(6 )

كه‌ ته‌نیا ده‌بم ،

هێنده‌ به‌سه‌ 

بۆئه‌وه‌ی بزانن ، 

بیرت ده‌كه‌م .

  ***  

(7 )

هێنده‌ش بێده‌سه‌ڵات نیم 

ئه‌وه‌نده‌م ،

له‌ده‌ست دێت .

به‌به‌رچاوی دونیایه‌وه‌ 

بێمه‌ سه‌رچۆك و 

پێت بڵێم :

خانمه‌كه‌م 

زۆرم خۆشده‌وێ ی .

     ***  

(8 )

له‌وه‌ ناترسم ،

كه‌ ده‌ڕۆیت و 

ناگه‌ڕێیته‌وه‌ !

من له‌وه‌ ده‌ترسم 

ڕۆحم ،

ده‌رنه‌چێ .

  ***  

(9 )

هه‌ر سێ مانگی ،

مارت و

نیسان و 

مایس .

به‌بۆی هه‌ناسه‌ی تۆ 

ده‌بنه‌ به‌هار .

  ***

(10 )

بیرم ناكه‌وێته‌وه‌ ،

له‌كه‌یه‌وه‌ ،

تۆم خۆشده‌وێ ؟

به‌ڵام هێنده‌ ده‌زانم 

له‌و كاته‌وه‌ ...

دڵم به‌ژیان خۆشه‌ .

   *** 

(11 )

من چاوه‌ڕێم و

تۆ نایه‌یت.

بێ له‌نوسینی شیعر،

هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ترم نییه‌ .

  *** 

(12 )

هه‌ر حه‌وت ڕۆژه‌كه‌ی هه‌فته‌ ،

به‌م شێوه‌یه‌ ،

به‌سه‌ر ده‌بم .

ڕۆژی یه‌كه‌م ودووه‌م و سێهه‌م و

چواره‌م و

پێنجه‌م .

بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه‌ .

دوو ڕۆژی دواتری هه‌فته‌ش ،

بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ،

چۆن بیرت لێبكه‌مه‌وه‌ .

  *** 

(13 )

چه‌ند هه‌ڵه‌ بووم 

له‌دوای تۆ ،

من نه‌مردم .

 ***

(14 )

دڵم ته‌نگه‌ ،

بۆ ژیان نا .

بۆ ڕۆشتنی تۆ ..

  *** 

(15 )

ئه‌وه‌ تۆیت ،

ژیانت وه‌ك تامی گێلاس 

شیرین كردوه‌ .

نه‌ك ئه‌و ملیاره‌ها ئینسانه‌ی ،

له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ دا ده‌ژین .

***

(16 )

هه‌موو ڕۆژێك نا ،

به‌ڵام ،

كه‌م ڕۆژ هه‌یه‌ ،

شیعرێ نه‌نوسم .

ده‌زانم ..

زۆركه‌س كه‌یفیان به‌ خوێندنه‌وه‌یان نایه‌ت .

گرنگ نی یه‌ ،

ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه‌ تۆیت ...

شیعره‌كان بخوێنیته‌وه‌ .

*** 

(17 )

ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ ،

پڕیه‌تی ،

له‌ بێ مانایی .

بۆ نمونه‌ :

ڕۆشتنی تۆ و

نه‌هاتنه‌وه‌ت .

*** 

(18 )

سروشتی ئینسان وه‌هایه‌ .!

هه‌ندێك دڵیان ،

به‌كۆشك و 

ماڵی دونیا خۆشه‌ .

هه‌ندێكی دی ،

به‌ ناو و شۆره‌ت .

منیش به‌تۆ

*** 

(19 )

ده‌زانی ،

ئینسان بێ هه‌وا ناژی .؟

منیش وام ،

بێ تۆ 

ته‌نیا ده‌زانم بمرم .

***

(20 )

بەر لە ڕۆشتن ،

ئاوڕێک بدەرەوە ،

تا بزانی ،

من چەند پێویستم بەتۆیە .؟!

*** 

(21 )

گرنگ ئەوە نییە ،

من دەمرم .

گرنگ ئەوەیە ،

تۆ ڕەشیت لێ دێت .