ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكر ئاڵەیی

 

منیش خەتا بارم

چونكە نەمگووت،ژوان چ مانایەكی نیە!

نەمگووت،

ماچ خەڵاتێكە بۆ مەرگ،

پێم نەگووتی،من جیا لەدرۆ شتێكی دی فێرنەبووم!

دەبوو،

ئەو كات ماڵوچكەكەم لێ تێكدەدای زانیبات،

من شكان دەنوسمەوە

من ئاخاوتنی گەڵاكان زویر دەكەم،

ئەو كات،حاڵی بووبای

بەردم گرتە چۆلەكەیەك و

سەریم لەلاشە جیا كردەوە!

تۆش،خەتا باری

كەجۆگەكەت بەدەم ڕاموسینەوە ئاراستەی ڕۆیشتنت

گۆڕی،

چاوی كانیەكانت كوێر كردەوە!

تۆش خەتا باری

چونكە

پلوسكی كانیت،نەگرتەوە