ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زەمین مەلەرزە جارێ مەلەرزە

هەرەشەی ناوێ لەژیان بەو تەرزە

ئازادیم لەنەو بەهاردا ژاکا

رزگاری سیس بوو بڕواش لەخاکا

بەوخاکە هێشتا هەر لەتو پەتم

لەهەرچوار لاوە گەردن لەپەتم

زەمین مەلەرزە

ئاخر هیێشتاکە تەنیاو تەریکم

بەکوژتنی" خۆ بەخۆ " خەریکم

گیرۆدەی داوی بەڵێو نەخێرم

دەبێ چارەنوس بەکێ پسپێرم

کوردێک بێ ناونەخشەو نەزەربێ

هەردەبێ زەمین لێی لەسەنگەربی

زەمین مەلەرزە

زەمین دەزانی زەمەن بێ رووە

بەختی کورد هێشتا هەر لەپەو ڕووە

نەیار بێ جیگە بە یاران لێژە

دوژمن قابیلی پرس و راوێژە

هەمانەو نیە نییەتی خاوێن

زەمین مەلەرزە دەستم بەداوێن

زەمین مەلەرزە

هەمزە گوڵانی