ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی لەوڵاتی مەكسیك بەشداری پێشبڕكێی سەرەكی دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات. 

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەكە بەشداری لە فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی تیخوانا لەوڵاتی مەكسیك دەكات‌و كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات".

وتیشی "فێستیڤاڵەكە لە 28 بۆ 30ی ئەیلولی 2017 لەوڵاتی مەكسیك ئەنجام دەدرێت". 

)بێدەنگی ئاسمان( نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 3مانگدا بەشداری 25 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، كردوە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە. 

سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتی‌و كاری گرافیك‌ و دەنگ لەلایەن سەباح شادی ‌و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردوە، ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە.