ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من لە شکۆی شاخەوە

رەنگی قازیم هەڵگرتووە

جەستەم لەبەرد

ئاوی بەرگری هەڵمژیوە

من پشتم گردی ئازادییەو

بازووم لە پێشمەرگە وەرگرتووە

لە وەستانمدا ببینن 

هەڵۆی شەهامەت 

چۆن بەسەر شانم هەڵنیشتووە

ئەوە منم هەناسەکەم

لە باران و 

خەونم لە فڕین و

فڕینم تێکەڵ بە ئازادی کردووە

ئەوە منم لە ساتەوەختی مەرگدا

حکایەتی نەمرییم

بۆ ئێوە ئەگێڕمەوە

ئەوە منم لە زەویدا چەقیوم

مێژووی خوێن و

خوێنی مێژوو ئەنووسمەوە

کاروان عەبدوڵلا