ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێكەس حەمە قادر

جاران خۆشمدە‌ویستی 

ئێستا عاشقتم 

تازە بڕوام نییە تورە‌بیت

نە‌رم نە‌رم بە لە‌گە‌لم 

سوور مە‌بە‌وە با نە‌بیتە شە‌راب

دوای ترسم ھە‌یە بتخۆمە‌وە 

ئە‌مڕۆ ئارامیم بۆ گە‌ڕایە‌وە 

دە‌لێ لە شە‌ڕێکی 

قورسی ژیان گە‌ڕاومە‌تە‌وە 

ئێستا پە‌نجە‌کانم ھیلاک نین 

ھە‌ناسە‌کانم سارد نین 

شە‌وە‌کانم ئە‌وە‌ندە تاریک نین 

بۆ تۆ لە سبە‌ینێ دە‌روانم 

کە وە‌ک ھە‌تاو دە‌ردە‌کە‌ویی 

ئە‌مڕۆم چە‌ند جوان بوو

کە بە‌رامبە‌رت بووم