ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بارزان مه‌خمووری

 

بەدگومانم 

لە زمانم

لە هەست و

ویژدانم

لە هەستان و

گلانم

لە وەستان و

ڕمانم

لە خه‌بات و 

برکوژانم

لە ئاوات و

خوێن ڕژانم

لە زەمین و

ئاسمانم

بەدگومانم

نازانم بۆ؟

بۆ نازانم !

ڕاگیراوی

کام نازانم

هه‌ڵگیراوی

کام ڕازانم

نازانم بۆ؟

بۆ نازانم!

لای هه‌رزانم

وا هه‌رزانم!

له‌ به‌رزایی

کام به‌رزانم

له‌ نزمایی

کام نزمانم

تۆ خۆم ئاسای

که‌ی پێم ده‌ڵێی

نیشتمانم؟

واتا و بەهای

بەڵێ و نەڵێی

بوون و مانم