ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مەحمود قەرەداغی

 

بە هارێکە گوڵم، تا سەوزی بە ناخت مل کەچکا..

سەوزاییەکە گوڵم تا ئەم دیمەنە ، خەمی من وتۆ بەیەک بگا

لە بەر سۆزی ئەم مێرگە ، بە هارێك بە دیدە ناگا !!

فرسە خە ڕێی ئەم عیشقەمان ، بۆ ئاوابوونێك

سەوزی ئەم بەهارە بۆ خەمێکمان تە ڕناکا..

بەم بێمەیلی یە گوڵم شکانە ڕووی سەوز بوونمان

خەوێکی درێژە نایەتە بەهارێ ،

بۆ مێرگێك پڕ لە سۆزی تەڕبوونمان ..بەو عیشقە بێمەیلییە ..

عەیامێکە خەممان هە رخەمە

ئەم بەهارە بۆ وادەیەک بەدی نایە ...

عەیامێکە عیشقمان بێمەیلە ..

تە ڕی بۆ ئەم بەهارە، وادەیە سەوزبوونمان نابەخشێ ...

کۆڕی ئەم زیکرە بێ تەلیلەی خۆشەویستی یە

بایەزیدی ئەم هەموو بوونە ..

ژینێکە بێ ئەرزشە پڕ مەینە تی یە!!

........تا گوڵێك ڕەنگی کەوتن ئەبە خشێ

تا کە لێك ئارامی بەتەم نە گەیەنێ

تا ڕێگای سەخت هەنگاوێك بەسەربەرزی نەبینێ

تاخاکێك مل کەچی قەدی نەمامێك

پڕکە سیرەیی بۆ ئەو لاوازیی یە نە دوێنێ ...

ئەم بوونە ، بوونێك نی یە عیشقی تیا نەبێ

ئەم بوونە بوونی نی یە ، جێژووان پڕ گوڵ و بۆن ..

بۆن بۆنی گوڵم نەبێ !!