ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر ئیسماعیل

 

چەندە بێزارم ئەی خودا..!

گوێم لە شکانی پەراسوی خۆمەو

ھەگبەی برینم پڕ..؟

ھەناسەش..؟

تازە ڕکی

گوڵە ئەستێرەو

گمەی کۆترو

جۆلانەی کۆلکە زێڕینەم لئ دەگرێت.

چەندە بێزارم ئەی خودا

بمبەوە مە جلیسی باران و

لەگەڵ بەفرێکی مەچەک گۆشتین

ئاشنام کەوە

بم بەوە 

لای سوێسکە سرکەکانی شەرم و

لە دامێنی جۆگەگەلەیەک

دام پۆشە

بم بەوە 

باوەشی ھەور

خۆم ناوکی گوڵە نەرگزەکان

دەبڕم

چەندە بێزارم ئەی خودا

زۆر دورنیمە لە باڵی پەپولەیەک و

خەوی نازنازێک و

عازەبەی گوڵە باغێک

شەویش 

تەنھا شێتێکی مەست

چەندە بێزارم ئەی خودا

سبەی ..؟

من و

ئەشکێکی سور سور

من و عیشقێکی

دور دور

بئ وڵات 

ماڵئاوایی دەکەین بە نیشتیمان