ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ڕیفراندۆمدا بینیم؛

پیرێک خۆی گەنجتر نیشان دەدا،

مناڵێک نزای دەکرد 

زوو گەورەببێت و پێڕابگات.

نەخۆشێکی لەتاوا خستبووە سەرپێ،

ساغەکانی بە لەرزوتا هێنابوو .

ڕیفراندۆم..

وێنەکانی تێکەڵ کردبوو،

پێکڕا گریان و پێکەنین 

بەھێزی و نیشتمان پەروەری بوون،

بەتاقی تەنیا شایی و سەمات کردبا،

رۆحی شەھید و زیندووی بەیەک گەیاندبۆوە،

کەرنەڤاڵ بۆ کوردستانیان و 

پرسەش بۆ داگیرکەران.

هەموو ئاڵاکان کاڵبوون،

ئاڵای کوردستان نەبێ!!!

......

د.چواس حسن