ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكر ئاڵەیی

 

پێم خۆشە لەوە زیاتر زامدارم نەكەی

بافریای گریانی خۆم بكەوم،

لەسەر ئەوە مەمكوژە،

كەدەمەوێت،

سبەی خەونێكی دی ببینم،

گومان مەكە

خەون بەئازادی تۆشەوە دەبینم،

چیدی

ڕوحی خۆت ماندوو مەكە،

دەمەوێت

ئەو عیشقەم

لەناودڵی تۆدا بەش بەش بكەم،

ئیدی

چی تر

دڵی خۆت زامدار مەكە

---