ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەكر ئاڵەیی

لەئەنجەت وڕاكردن لەدڵ نەرمی هەتاو بێ دەنگ نیم

لەكڕبوونی شكان ونسرمی دڵێكی ئاچوغ دڵ گران نیم

بەكاروانی نیگاكان بڵێ جارێكی دی پێپێچەی ڕۆندەكەكان پڕ بكەن لەدەنگ

هەستەكان بخەنە باوەشی چرپەوە

بێرە دادێن

ئەوان

جەنگی ڕۆیشتن دەكەن

لەبەر بەڕوچكەی خۆر

كۆڵی گومانیان ڕێكدەخەن

بێرە دادێن

بەدیدی هەڵوەرینەوە نوێژی پاكبوونەوەی بەرد دەكەن