ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی /رەزا شوان/ نەرویج

هەفتەیەک بوو،کە ساڵی خوێندنی تازە دەستی پێکردبوو.. لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتیدا بووین.. رۆژێک مامۆستای زمانی کوردیمان، ئەم پرسیارەی ئاراستەی هەموومان کرد: 

حەزدەکــەن لە داهاتــوودابـبن بە چـی..؟

رەنـگین:من حەزدەکەم ببم بە پزیشک.. بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشەکان بکەم. 

شـڤان:من حەزدەکەم ببم بە ئەندازیار.. نەخشەی کۆشکی قەشەنگ و تەلاری بەرز و شەقامی بەرین و قوتابخانەی جوان بۆ کوردستان بکێشم.

مریەم: حەزدەکەم ببم بە مامۆستا، تا منداڵانی کوردستانمان فێری نووسین و خوێندنەوەیان بکەم.

جـوان:من زۆر حەزدەکەم ببم بە پارێزەر.. بۆ ئەوەی داکۆکی لە ستەملێکراوان بکەم.

دیـلان: من هەر لە ئێستاوە حەزدەکەم و دەمەوێتببم بە رۆژنامەنووس.

جـوان:بەڵام دیلان چـۆن لە ئێستاوە دەبیت بە ڕۆژنامەنووس؟!

دیـلان: هاوڕێ خۆشەویستەکانم.. سەرتان سوڕنەمێنێ، ئەوەی بڕوای بە خۆی هەبێ و هۆش و تواناکانی بەکاربهێنێت و بیر لە داهێنان بکاتەوە و.. دان بە ئەستەمدا نەنێت.دەتوانێت نەک تەنها ببێت بە رۆژنامەنووس.. بەڵکو دەتوانێت بگات بە لای مانگیش. 

مامۆستا(بە زەردەخەنەیەکەوە):دیلانقسەکانت لە قسەی رۆژنامەنووس دەچن..منیش هەمان پرسیارەکەی جوانت لێدەپرسم. چۆن لە ئێستاوەدەتوانی ببی بە رۆژنامەنووس؟ 

دیـلان ـ بە رێزەوە: مامۆستا گیان،گەر رێم پێبدەیت.. هەر ئێستاکە دەستی پێدەکەموراستیی قسەکەمتان بۆ دەسەلمێنم. 

مامۆستا: بەڵێ رێپێدراوی.. فەرموو دەستی پێبکە وبۆمانی بسەلمێنە.

دیـلانپێنووسیک و پەڕەیەک کاغەزی سپیبە دەستەوە گرت.. بە زەردەخەنەیەکی ناسکەوە.. ئەم پرسیارەی لە هـاوڕێکانی کرد:کوردســتان پەروەری بە لای ئێوەوە چیدەگەیەنێت..؟

جـوان: بە لای منەوەپێویستە لە ناخی دڵمانەوە، کوردستانی نیشتمانمانخۆشبوێ.

دیـلان: ئافەرین.. وەڵامەکەت زۆر راست و جوانە.. بەڵام نەک هەر بە قسە، بەڵکو پێویستە بە کردار، دڵسۆزی و هاوبەستەبوونمان بۆ کوردستان بسەلمێنین

هیـوا:پێویستە هەمیشە سروشت و ژینگەو سەیرانگاکانی کوردستانمانبپارێزین.

دیـلان: دەمخۆش.. ژینگەی پاک هێمایە بۆگەلێکی پاکدۆست و بۆ نیشتمانێکی جوان. 

ڤیـان: پێویستە ئەرکەکانی سەرشانمان بەرانبەر بە کوردستانمان.. جێبەجێ بکەین. 

دیـلان: راستە لە پێشا ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین.. ئینجا داوای مافەکانمان دەکەین.

دیاکۆ:پێویستە هەموومان پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستانمان بکەین.. شانازیش بە خۆڕاگریی پێشمەرەگە دڵسۆز و قارەمانەکانمانەوە بکەین..بە ئەوپەڕی رێزیشەوە یادی شەهیدە نەمرەکانمان بکەینەوە و،سەری رێز و نوازشیانبۆ دانەوێنین. 

دیـلان: هەر بژی دیاکۆ گیان.. بەرگری و پارێزگاریکردن لە کوردسـتانی شیرینمان.. ئەرکێکی پێویست و زۆر پیرۆزی ئەستۆی هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و کوردستانپەروەرە.. پێشمەرگەش سۆپا کوردستانە و تاجی سەرمانن، شەهیدانیشمان بە خوێنی ئاڵیان سەرکەوتنەکانیان تۆمارکردن.. ئەوان لە هەموومان بەخشندەتر و شکۆدارترن.

مامۆستا زۆر گەشایە و چەپڵەیەکی قایمی و درێژی بۆ لێداین و.. وتی:هەی ئافەرین دیلانی رۆژنامەنووس.. هەی ئافەرین قوتابییە زیرەکەکانم، بۆ وەڵامە زۆر جوانەکانتان. بۆ هەستی پاک و کوردستان پەروەریتان.. زۆردڵخۆشتان کردم..گەشبینم و دڵنیام کە لە سایەی کۆشش وژیری وزیرەکی و دڵسۆزی وبلیمەتییئێوەی نەوەیداهاتوومان.داهاتوویەکی گەشتر و خۆشتربۆ کورد و کوردستان دێنەدی.. هیـوای ئەوەشتان بۆ دەخوازم، کە هـیوا و حـەز و خەونەکانتان بێنەدی.

نەرویــج : ٢٠١٥