ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی 

 

(1 ) 

كه‌س وه‌ك من ،

هه‌تیوو نییه...‌

بێ نیشتمانی .

هه‌تیوبوونی ،

به‌داوه‌یه .

****** 

(2 ) 

‌دڵی من ،

چه‌ند گوناحه‌ ؟

چ زوو شكا....

نیشتمان .

******* 

(3) 

دایكم ،

له‌خواری كۆڵانه‌كه‌مانه‌وه‌ 

به‌دوو چاوی پڕ فرمێسك و 

دڵێكی شكاوه‌ وه‌ 

چاوه‌ڕێ ی ....

.ته‌رمی نیشتمانه‌

له‌ كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه .

***** 

(4)

جه‌نگ ته‌واو ده‌بێ 

سه‌ركرده‌كان ،

ده‌چنه‌وه‌ ،

سه‌ر كوسیه‌كانیان

ئێمه‌ش به‌ره‌و، 

گۆڕستان .

تا به‌شه‌هیده‌كان بڵێین :

جه‌نگ ته‌واو بوو 

هه‌موو شتێ وه‌ك خۆیه‌تی ،

ئێوه‌ نه‌بێ .

**** 

(5)

هه‌رگیز نه‌ك بیرم نه‌كردۆته‌وه‌ 

به‌ڵكو خۆزگه‌م ،

به‌ مه‌رگی خۆم نه‌خواستوه .‌

به‌ڵام ،

شانزه‌هه‌می ،

ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ووتم :

بریا 

ئێستا مردن ده‌ستی ده‌گه‌شت به‌ ڕۆحی من .

به‌رله‌واده‌ی مه‌رگی ،

نیشتمانم 

من ده‌مردم .

****** 

(6)

من نه‌ وه‌رزی به‌هار و 

نه‌ تریفه‌ی ،

مانگه‌ شه‌وو ....

نه‌ ڕۆژه‌ گه‌رمه‌كانی هاوین ده‌ناسم .

من چه‌ند هه‌تیووم ،

نیشتمانم نییه‌ .!

.