ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەوزاد ئەسعەد

سه‌رده‌مانێك

له‌سه‌رئه‌م خاكه‌پیرۆزه‌

ده‌یان ڕۆڵه‌ی قاره‌مانمان

خوێنی خۆیان به‌خاك به‌خشی

ڕۆڵه‌كانمان..چیاچیا

هه‌ردودۆڵ وزه‌وی نه‌ما

به‌نێویداگوزه‌رنه‌كه‌ن

شوێنێك نه‌ماخوێنی گه‌شی تیانه‌ڕژن

له‌پێناوی سه‌ربه‌ستی گه‌ل

هه‌رئه‌وان بوون.

سنگیان گوله‌ی داگیركه‌رئه‌یسمی

كه‌چی وره‌یان به‌رزبوو

هیوایان به‌دوارۆژی گه‌ل

وه‌ك هه‌میشه‌بڵندئه‌بوو

ئه‌مێستاكه‌...

خاك وئاومان ئاڵاوشارمان

گوندی ژوانگه‌ی ئه‌نفال و

قودس ودڵی كوردستانمان

به‌پێڵاوی داگیركه‌رو

به‌پیلانی دوژمنانی نیشتمانم

هه‌پرون كران.داگیركران

له‌پێناوی .مشتێك دۆلار

هه‌رچی خه‌ونه‌له‌باربران

سه‌ربه‌خۆیی بوبه‌خه‌ون

وڵات خه‌ونی شاعیرانه‌

ئه‌سه‌ف له‌ئه‌زه‌له‌وه‌وایه‌

كورددارده‌ستی دوژمنانه‌