ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەحمود قەرەداغی

 

نازم حیکمەت ئەڵێ ..

خۆرنشین لە کوێ تەواو ئەبێ و شار لەکوێ وە دەست پێدەکا ؟

شار لەکوێ تەواو دەبێ وتۆ لەکوێ وە دەست پێدەکەی،

ئەی من لەکوێ تەواو دەبم و لەکوێ تێهە ڵئە چمەوە

......................................

مەیلی ئەو بێدەنگی یەت بەو ماچە قوڵانەم بیرەوەری ناهێنێتەوە

..............ئەمە زاخاوی بەسەرچووی عیشقی منە "

من ئەو عیشقە بە خەم ئەبەخشم 

تا نیگایەکی دووری بێ مەیل بۆ بوونێك

لە خەیاڵا سروودی گە ڕانەوە بە جێ بێنم ..

من ، بەو نیگایە تاڵە ئەم نۆشبوونە 

پێکێك لەدووری جوانیت

مەیلی ئەو هەموو سۆزانەت بە دە ست بێنم

تا بێدەنگ بم لەخوڕەی ئەو قوربانی بوونە ت

تا بگریەم بۆ باوەشی عیشقێکی ونت

لە ناچاریا مەزەی ماچێکت 

بەتام وبۆنی ماڵئاواییا

حەزم ئەکرد دەرگاکەت داخەمەوە..

ماڵی چۆڵ بۆ قەدەری ئەو ژیانەم 

تریفەی ئەو سۆزەت

بە ماچێك ئاشت کەمەوە،

دیارە لەڕووت، دیارە لە بێدەنگیت

مەیلی جارانم ناکەی ؟!

دیارە لە خەمت ، دیارە لە ون بوونت

مەیلی ئەو ماڵئاوایی و 

ئەو ماچە قوڵانەم ناکەی!!