ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد كەریم نانەوا

1-

خورشت

خوشتێك، هاوچەشتی ئاگرۆكە بەربوویتە گیانی (دایە گەورە) ی هەمووان، سەرتاپای جەستەی گرتووتەوە، لەش و لاری دایە گەورە هێندە نەرم‌و شلوناسك‌و جوانە لەپێش چاوان هی ئەوە نییە دەستی غەیرەو پیاوی ئەسرەمۆكی بگاتێ‌ گوایە بۆی دەخورێنن، كەچی مەحاڵە هەتا بەدەستی دەستەجەمعی (نەوە) ی خۆی نەیخورێنن، بەدەستی هیچ‌و كەس‌و تاقمێك هەرگیز خورشتەكەی داناكەوێ‌، دەزووكەن هەتا خۆر بەتاقی ئاسمانەوە بەرەو ئاوابوون نەخشیوە، نەبادا تاریكی بكەوێتە عاردی تاریك دابێت.

دەی وەكو مەردی مەردان، مەردانە بازووتان لێهەلكەن بۆی بخورێنن، بەدەستی خۆتان بیخورێنن، هەتا كفتایی دێت دادە كەوێ‌.

 

2-

تۆفانی غەزەب

پەتای گەردەلوول، رەشە بایەكی تووڕە تۆسن، توندو تیژ هەڵیكردووە وابەرەو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرێوەیە دێت‌و دەلوورێنێ‌، بێ‌ بەزەییانە هەرچی بكەوێتە پێشی لەبن بۆتكەوە لەرەگ‌و ریشەوە هەڵیەتەكێنێت‌و تێكەل بەگێژە لۆكی شەپۆلی شلێوەو زریان‌و لافاوی تۆفانی غەزەبی جەماوەری دەكات گێسكی لێدەدات.

بەئاوماركەوە بۆ زبڵخانەی مێژوو رایاندەماڵێت‌و تۆڕەمەیان لێدەبڕێ‌