ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مەحمود قەرەداغی

 

من، لەم ڕێژنە عیشقە ،چ سەوزی بە هارێ بە رپا کەم؟

من، لە م سەبووری یە ،چ هاژەیە بەئاو ببەخشم؟

من، لەم بێزاری یە ، چ لە بێدەنگی تۆ

بە بارینی ئەم بەفرە ناوەختە پرووشەیەك ڕێك خەم..

ئەم بارانە ، تە ڕی خاکم ..بە پاییز بۆن ئەگرێ

ئەم بۆنە بۆنی عیشقی دووری تۆ بۆ من دێنێ...

من، لە "با" نیگەرانی بەڕووماڵی ئەو بوونە ڕووخان ئەدوێنم

با" یەك پەنجەرەی چاوەڕوانی ،بەهەیبەتی تۆ ئەکاتەوە

تەنها شووشەیەك پڕ لە نیگا بەشکان

سڵاوێك بەمن ئەبەخشێێێێێێێێێێێێێێ..

تاپەنهایی یاری بەو پاییزە عیشقە دێنێ...

لەبەردەم بارینا تنۆکە کانی ماچ 

بۆ تۆرانی لێوێك لەم سنوورە

پاش نەشئەی ئەو شەوە 

گوزەر بەو خەیاڵانە ئەکەم 

کەپڕە لەعیشق 

کە پڕە لە ماچ

کە پڕە لە باوەشی تۆ

کە پڕە لە چاوەڕوانی 

کەپرە لە خەیاڵی دووری تۆ...