ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری حافزی شیرازی

وه‌رگێڕانی : كه‌ریم ده‌شتی

یوسفی ونبوو هه‌میسان دێته‌وه‌ كه‌نعان ئه‌زیزم غه‌م مه‌خۆ

ڕۆژێ هه‌ردێ ماڵی غه‌مگینی ببێته‌ گوڵستان غه‌م مه‌خۆ

ئه‌ی دڵی غه‌مدیده‌ حاڵت باش ئه‌بێ خەمگین مه‌به‌

ئه‌و سه‌ره‌ ئاشوفته‌یه‌ هێورئه‌بێ تۆ غه‌م مه‌خۆ

گه‌ر به‌هاری ژین هه‌میسان بێته‌وه‌ فه‌رشی چه‌مه‌ن

گوڵ ئه‌بێته‌ چه‌تری سایه‌ت، مه‌لی خۆشخوان غه‌م مه‌خۆ

چه‌رخی گه‌ردوون گه‌ر دوو ڕۆژێ به‌ مه‌یلی مه‌ نه‌بوو

خۆ هه‌میشه‌ سووڕی گه‌ردوون یه‌ك نییه‌ تۆ غه‌م مه‌خۆ

نه‌كه‌ی هه‌رگیز بێ هیوا بی چونكه‌ تۆ هاییت له‌ ڕازی خوا نییه‌

دڵنیابه‌ نه‌قشی بن په‌رده‌ی نیهان والا ئه‌بێ تۆ غه‌م مه‌خۆ

گه‌ر به‌ شه‌وقی كه‌عبه‌وه‌ تۆ به‌ نێو بیاباندا ڕێكه‌وی

دڕك و داڵی ئه‌و بیابانه‌ ئه‌چێ به‌ پێتا، كه‌واته‌ غه‌م مه‌خۆ

گه‌رچی مه‌نزڵ ترسناكه‌و مه‌به‌ستیش دووره‌ دوور

به‌ڵام هیچ رێگایێ نییه‌ كۆتایی نه‌یێ تۆ غه‌م مه‌خۆ

------------------------------------

دیوان غزلیات خواجه حافڤ شیرازی

دكتر خلیل خگیب رهبر