ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بکر ئاڵه‌یی

 

ئه‌م باخچه‌یه‌ پڕیه‌تی له‌ برستی ئاو

له‌شیله‌ی شیرینی هه‌تاو

له‌ماچی مانگه‌ شه‌وو بۆنی گوڵاو

ئارام ناگرێ

بۆنی گه‌ڵا

ده‌فڕێ بۆباڵای باران

ده‌ڕژێ بۆماچ ئێواران

بۆڕه‌نگی وه‌رزه‌کانی ئه‌وین

ئه‌وه‌تا دڵم ده‌داته‌وه‌ لاسکی شۆڕه‌بییه‌ک

چریکه‌ی سپێده‌یه‌کی هه‌تاوپڕ به‌ڕه‌نگی شه‌ونمێک بانگم ده‌کا

پڕبه‌چاوی کانی یه‌ک

ته‌ڕم ده‌کا

سێوێک باوه‌شم بۆ ده‌کاته‌وه‌

دڵم ده‌باته‌وه‌ ناو خۆی

ئاشتم ده‌کاته‌وه‌ به‌خۆر

چ مه‌ حشه‌رێکی شیرینه‌

ئێوارانی باخچه‌م بۆدێنی و

گه‌رم ده‌کاته‌وه‌ روحی ژوان

 بڕست 

 

بکر ئاڵه‌یی

 

ئه‌م باخچه‌یه‌ پڕیه‌تی له‌ برستی ئاو

له‌شیله‌ی شیرینی هه‌تاو

له‌ماچی مانگه‌ شه‌وو بۆنی گوڵاو

ئارام ناگرێ

بۆنی گه‌ڵا

ده‌فڕێ بۆباڵای باران

ده‌ڕژێ بۆماچ ئێواران

بۆڕه‌نگی وه‌رزه‌کانی ئه‌وین

ئه‌وه‌تا دڵم ده‌داته‌وه‌ لاسکی شۆڕه‌بییه‌ک

چریکه‌ی سپێده‌یه‌کی هه‌تاوپڕ به‌ڕه‌نگی شه‌ونمێک بانگم ده‌کا

پڕبه‌چاوی کانی یه‌ک

ته‌ڕم ده‌کا

سێوێک باوه‌شم بۆ ده‌کاته‌وه‌

دڵم ده‌باته‌وه‌ ناو خۆی

ئاشتم ده‌کاته‌وه‌ به‌خۆر

چ مه‌ حشه‌رێکی شیرینه‌

ئێوارانی باخچه‌م بۆدێنی و

گه‌رم ده‌کاته‌وه‌ روحی ژوان