ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

‎ئەبوبەكر حەسەن

 

ویست و پەیوەندی هێزەكان و فۆرمیولەبوونی جەسەتەیەك

جەستەی کوردی لە کوێدایە ؟

‎(قسەیەك لە شكستناسی)

یەكەم

هەموو پەیوەندی هێزەكان جەستەیەك پێكدێنن :جەستەیەكی شیمی، بیۆلۆژی، كۆمەڵایەتی، سیاسی.دوو هێز جا هەر هێزێك بن، وەك ئەوەی كە نا یەكسانن، جەستەیەك پێك دێنن لەو كاتەوەی كە دەچنە پەیوەندییەوە

ژیل دولوز، نیتچەو فەلسەفە

"Tout rapport de forces constitue un corps : chimique, biologique, social, politique. Deux forces quelconques, étant inégales, constituent un corps dès qu'elles entrent en rapport" .

Gilles Deleuze, Nietzsche et la philosophie, p. 45

...............................................................

‎ یەكەم

‎جەستەیەك لە ناو ڕاڤەو تەفسیری ژیل دولوزیانەی نیتچە، زیاترە لەوەی تەنیا جەستەیەكی ئیتیكی بێت. تەنیاو تەنیا جەستەیەك نییە كاری نرخپێدان و ئەزموونكردن بێت. چونكە جەستەیەك بۆ دولوز، "جا هەر جەستەیەك بێت "لە ناو پەیوەندی هێزەكاندا دیاریكرابێت، لە ناو پەیوەندی هێزەكاندا پۆلێن كرابێت، هەندێك جار جەستەیەكی بیۆلۆژییە، هەندیك جار جەستەیەكی كیمیكییە، هەندیك جار جەستەیەكی كۆمەڵایەتییە، هەندیك جار جەستەیەكی سیاییە، هەندێك جار جەستەیەكی ئیتیكییە، هتد. ئەو هێزانەی پەیوەندی بە یەكەوە دەكەن و جەستەیەكی پێناسەكراو و دیاریكراو پێك دێنن، ئەوان پێویستیان بە شتێكە كە ئەم تایبەتكردن و دیاریكردنە ببات بە ڕێوە، ئەمەش : ئیرادەی هێزە. لای دولوز ویستی هێز، جیاوازی چەندێتی جیاوازییانەی هێزەكان دیاری دەكات. لە گەڵ هەر چەندێتییەك كە، دەگەیەنرێت بە هەر هێزێك و پەیوەندی بە هەر هێزێكەوە دەكات لە ناو پەیوەندییەكانیدا. پەیوەندی هێزەكان پشت ئەستور و پشتبەستووە بە ئەو دیاریكردن و دیتێرمینیزم و تایبەتكردن و سنورداركردنەی هێزە سەر ڕێگاخراوەكان لە لایەن ویست و ئیرادەی هێزەوە ئاراستە كراوە. كێشەكە بۆ دولوز وەك ئەوەی لە كتێبی " نیتچەو فەلسەفەدا " بە دیار دەكەوێت ئەوەیە كە، ئیرادەو ویستی هێز لە ناو یەكانگیریی و بە یەكداچوون و هاو ئاهەنگی و چڕی و پڕییەكی ئۆنتۆلۆژیی دان ، ئەمەش ئیشكالی نەتوانینی جیاكردنەوەی ئیتیك و ئۆنتۆلۆژیمان بۆ قوتدەكاتەوە. لە ناو ئەو ئیدراك و تێڕوانینانەی دولوز لە بارەی جەستەیەكەوە هەیەتی لە ناو تەواوی كارەكانیدا، یەكێك لەو وەستانانە تامووبۆیەكی نیتچەیی هەیە، ئەمەو ئەگەر كاریگەری سپینوزامان لە بیر نەچێت. كاریگەری نیتچە لەسەر دولوز لەوێدا دەبینین كە جەستە بەرهەم و پێدراو دروستكراو و پێكهێنراوی پەیوەندی هێزەكانە، وە ئەوە ڕێكەوتە كە هێزێك بەر هێزێكی دیكە دەخات و لە ناو پەیوەندییەكانیاندا سەرپێیان دەخات، دەیان خاتە ناو پەیوەندییەوە. واتە چێبوون و سەرڕێگاخستنی پەیوەندی هێزێك لە گەڵ هێزەكانی دیكەدا بەرهەمی ڕێكەوتە. وەك چۆن ئەوە ویست و ئیرادەی هێزە كە، هێزەكان دیاری دەكات و تایبەتیان دەكات لە پاش جیاوازی چەندێتی هێزەكان لە ناو خۆیاندا. ئەمە بە واتا و بە مانای ئەوەی جەستەیەك وەك پەیوەندی هێزەكان بەرهەم و بەروبوومی "ڕێكەوتە". بەڵام هێشتاكە و بەم ئاستە نادیارو تایبەت نەكراوە، چونكە جەستەیەك بە سادەو ساكاریی ناكاتە پەیوەندییەكی پەتی و ڕوتوقوت و بێگەردی هێزەكان، بەڵكو پەیوەندییەكی هێزە دیاریكراو تایبەتكراوەكان. تایبەتمەدنكردن و دیاریكردنی هێزەكانە كە جەستەییكی ڕێكەوت فۆرمویلە دەكات. واتە جەستەیەك كە بەرهەمی ڕێكەوتە لە ناو پەیوەندی هێزە دیارەكاندا، لە ناو پەیوەندی كۆمەڵێك هێزی پۆلێنكراو تایبەتدا فۆرمیولە دەبێت. ئەمە بە مەبەست و بە ئامانجی ئەوەی جەستەیەك تایبەتكراو پێناسەكراو سنورداری تایبەت بە خۆی بێت، واتە بۆ ئەوەی ئەو هێزانەی دەچنە ناو پەیوەندی بە یەكەوە تایبەتكردن و سنورداركردن لە خۆیان بگرن، ڕێكەوت بە تەنیا بەس نییە : ئێمە هێشتاكە لێرەدا پێویستمان بە ویست و ئیرادەی هێزە، پیًَویستمان بەم ڕەگەزە ژینیالۆژییە كاراو لێهاتووەیە كە هێزەكان دیاری و تایبەت بكات. هێزەكان تایبەت و دیارن، ویست و ئیرادەی هێ بوونی هیە، پەیوەندی هێز لە ئارادایە، جەستەیك وەك خواست و ویستی هێزەكان فۆرمویلە بووە، كەواتە ئێمە لە بەرانبەر و ڕوو بە ڕووی سەرچاوەو ژێدەرێكی ماتریالیستی وەستاوین. كەواتە جەستە وەك پەیەیوەندی كۆمەڵێك هێزی دیارو تایبەت بەهەم و پێدراو بەروبوومی رێكەوتە، ئەمەش لە لایەن ویست و ئیرادەی توانینەوە چوارچێوەدارو سنوردار كراوە. لێرەدا ئێمە ناچارین شوێن ئیلهامی نیتچە بكەوین لە ناو نوسینەكانی دولوزدا سەبارەت بە جەستە، وە پێكەوە بەستنی نیتچەو سپینوزا سەبارەت بە هەمان بابەت. ئێمە لە كتێبی نیتچەو فەلسەفەكەی ژیل دولوزداو لە بەشی جەستەو ئەكتیڤ و ئیرتیكاسی، پێداگیریی و جەختكردنەوەی دولوز دەبینین لە سەر سپینوزاو تێرشوانینە ئیسپاتییەكەی سپینوزا تا ئەو شوێنەی كە ئێمە بەر نەزانینێك دەكەوێن لەوێدا كە، جەستەیەك چی دەتوانێت و چی لە توانایدایە؟. ئەم پێداگیریی و جەختكردنەوەیەی دولوز لە بەرانبەر سپینوزادا وەك بە پرسیارهێنان دەردەكەوێت سەبارەت تواناو هێزی جەستەیەك،یان لە ناو تێرمە نیتچەییەكاندا بڵێن سەبارەت بەو هێزانەی لە ناو جەستەیەكدا پەیوەندی بە یەكەوە دەبەستن و پەیوەندی بە یەكەوە دەكەن :سپینوزا لە بەرانبەر زانست و فەلسەفەدا ڕێگایەكی نوێ كردەوە ، تەنانەت نەمان دەزانی جەستەیەك چی دەتوانێت و چی لە توانایدایە؟، بە هەمانشێوە نازانین جەستەیەك لە كوێدا بە تواناو كارایە،كام هێزانە هی ئەون و نەك ئەوانەی ئامادەی دەكەن. تواناو هێزی جەستەیەك كە دولوز لە سپینوزای وەرگرتووە لای نیتچەو پەیبردنە نیتچەییەكاندا بۆ هێزەكانی جەستە دەیدۆزینەوە. بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین لەوەی جەستەیەك وەك پەیوەندی هێزی تایبەت و دیاریكراو چییە، وا باشترە بزانین هێزێك لای ژیل دولوز چییە؟ بۆ ژیل دولوز ؟ هەموو هێزێك لە پەیوەندییەكی جەوهەریدایە لە گەڵ هێزێكی دیكەدا بوونی هێز فرە و زۆرو جۆراوجۆرن، بێمانا و بێهودەو پوچییە ئێمە بە تەنیاو وەك تاكە هێز لە هێز بڕوانین و بیری لێبكەینەوە ئێمە لە بەرانبەر فرەیی و جۆراوجۆری و هەمەچەشنی هێزیكاندا وەستاوین، بۆ ژیل دولوز بوونی هێزێك لە ناو پەیوەندییدایە لە گەڵ هێزێك یان كۆمەڵە هێزێكی دیكە. جەوهەری هێزێك بۆ ژیل دولوز بەهەمهێنراو پێدراوە لە ناو پەیوەندی هێزێك و ئەو هێزانەی تر كە خاوەنی زۆرترین هێزی ڕاكێشانن. شتێك بۆ دولوز هێندە مانای هەیەو مانادارە كە كۆمەڵێك هێز هەبن بەوشێوزەیە فۆرمیولەو ئاراستەی بكەن كە دەیانەوێت و دەتوانن بۆ لتی خۆیانی ڕاكێشن. بەڵام خودی شتەكە بێلایەن نییە بە كەم و بە زیاد خۆی لە ناو ئەو هێزەدا دەدۆزێتەوە كە بۆ لای خۆیی ڕاكێشاوەو خستوویەتییە ناو خواست و ویست و توانای ڕاكێشانی خۆیەوە لە ئێستاو لێرەدا. هێزگەلێك هەن كە ناتوانن شتێك بە لای خۆیاندا ڕاكێشن و ئەو شتە بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە، وە وا لەو شتە دەكەن بەهایەكی نەرێنی و نەگەتیڤی بدەنێ مانایەكی نەویستراو نەخوازراو بێژزراوی پێ ببەخشن. ئێمە لێرەدا لە بەرانبەر مانایەكدا وەستاوین كە بەرهەمی ئەو هێزە بە توانایانەیە كە دەیخەنە ژێر ڕكێفی خۆیانەوە. بەرانەر مانا و واتایەكی پۆزەتیڤ وەستاوین لە ناو پەیوەندی هێزەكاندا، واتە شتێك بۆ خۆیی و بە بێلایەنی و بە پوخت و بێگەردی و مانایەكی نییە، مانا لە ناو پەیوەندی و بەركەوتنی هێزەكاندایە، پێناسەو ناو لێنان و ئاراستەكردن و بەرهەمهێنانی جەستەیەكیش لە ناو پەیوەندی هێزەكان و زاڵبوون و هەژموونی هێزێك یان چەند هێزێك دایە، وەك چۆن بێمانایی و بێزراویی و قێزەونی و دوورخستنەوەو پەراوێزخستنی جەستەیەكیش لە ناو ئەو هێزانەدایە كە تواناو هێزی كۆنترۆڵكردن و ڕاكێشان و وەرگرتن و ڕەشۆكردنیان نییە. ئێمە لە ناو چاكەو خراپەداین وەك پەیوەندی و ناولێنان و بەرهەمی هێزەكان لە ناو پەیوەندی هێزەكاندا. هێزێك بە تەنیا لە پەیوەندا نییە لە گەڵ هێزگەلی تردا، بەڵكو هێزێك بوونی نییە تەنیا لە پەیوەندیدا نەبێت، واتە هێزێك بە ڕووت و قوتی و بەرجەستەكراویی و جەمسەربەندی و جەمسەرگیریدا بوونی نییە، واتە لە دەرەوە نییە، كەسێك، سەرمایەیەك، گوتارێك... ئەو كاتە بوونی هەیە كە لە ناو پەیوەندیدایە. هێزێك لە ناو مەودای پەیوەندییانەی هێزگەلێكدا بوونی هەیە. جەوهەری هێزێك لە ناو پەیوەندیدایە لە گەڵ هێزەكانی تردا، وە لە ناو ئەم پەیوەندییەدا جەوهەر و چەندێتی خۆی وەردەگرێت و دەبێت بە خاوەنی. بەوشێوەو بەو ئەندازەی كە هێزیك ڕێكەتێكی پەتییە، لە گەڵ هێزەكانی دیكەدا، بە جەوهەری خۆی هێزە فرەو هەمە چەشن و جۆراو جۆرن، بەمشێوەیە بۆ ژیل دولو، ڕێككەوت، پەیوەندی هێزەكان جەوهەری هێزەكانە. ئەو كاتەی هێز لە لایەن ویست و ئیرادەی هێزەوە دیاری دەكرێت و بەدیار دەخرێت، جیاوازی و فرە چەشنی هێزەكان دێتە گۆڕێ. بەمشێوەیە ئێمە لە بەرانبەر ڕێكەوت، پەیوەندی هێزەكان، جەوهەر وەستاوین كە بە ئیمانانتی لە یەكتردان، واتە بوونێكی ئیماناسی لە پراتیكدا نەك لە وەستان و دەرەوەیەكی بەشدارنەبوو. ڕێكەوت لە ناو نوسینەكانی دولوزی نیتەچییدا فرەو جۆراو جۆرن، كەیاسین، واتە ئێمە لە بەرانبەر كەیاسێكی پڕاو پڕ و بێكۆتاو كۆتا نەهاتویی هێزداین كە پەیوەندی بە یەكەوە دەبەستن، هەموو هێزەكان، تەواوی هێزەكان دەچنە ناو پەیوەندییەوە، بەڵام هەموویان لە یەككاتدا نا، هەر هێزێك لە گەڵ تەوای هێزەكانی دیكەدا لە پەیوەندیا نییە لە یەككاتدا، بەڵكو لە گەڵ هەندێكیاندا لە پەیوەندیی دایە، ئەم بەیەكگەیشتنی چەند هێزێك و چوونە ناو پەیوەندییەوە بەرهەمی كۆنكرێتیانەی ڕیكەوتەجۆرێتی و چۆنێتی هێزێك لە ڕێگەی ویست و ئیرادەی هێزەوە بەرهەم دێت، بە هەمانشێوە جۆرێتییە جۆراو جۆرەكانی هێزەكان. ئیرادە و ویستی هێز ڕەگەزی ژینیالۆژیای هێزە. لێرەوە ئەكتیڤ و ئیرتیكاسی بە وردی جۆرێتی و چۆنێتی ئەسڵین كە گوزارشت لە پەیەەندی هێز دەكەن لە گەڵ هێزگەلی دیكەدا.

‎هێزەكان بە تەنیا ناتوانن كزالێتییان هەبێت، ئیرادەو ویستی هێز ، ڕەگەزی ژینیالۆژیانەی هێز بوونی هەیە وەك كوالێتێیەك، جا چ نێگەسیۆن بێت یان ئیسپاتی . ژیل دولوز هەماهەنگی و پێكەوبوونێك لە نێوان ئیرادەو ویستی هێزێكی ئیسپاتی لە لایەك و هێزە ئەكتیڤەكان دێنێتە ئاراوە، لە نێوان ئیرادەو ویستی نێگەتیڤ و هێزە ئیرتیكاسی و پەرچەكردارییەكان. لە ڕێگەی ویست و ئیرادەی هێزی ئیسپاتی و ئەرێكەرو پێداگیرییەوەیە كە هێزێكی ئەكتیڤ پێداگیرە، وەك چۆن لە ڕێگەی ئیرادەو ویستی نێگەتیڤەوەیە كە هێزی پەرچەكرداری لە سەرەتاوە ڕەدت دەكاتەوەو نەفی دەكات. ئەم سنورداركردن و دیاریكردنەی هێزەكان لە ڕێگەی ئیرادەو ویستەوە، تایبەتكردنێًكی ناوەكی و هەناوییە. ئیرادەو ویستی هێز پەنا دەباتە بەر ڕیكەوت، ئەمەش وەك پەیوەندی هێزەكان، ڕیكەوت خستننەناوەوەی هێزەكانە لە ناو پەیوەندییدا، خستنە پەیوەندییەوویە،، ئیرادەی هێز ئەم پەیوەندییە تایبەت دەكات، ئیرادەو ویستی هێز بە ناچاریی و بە پێویستی دەلكێت بە هێزەكانەوە، بەڵام ئەمە ڕوونادات تەنیا لە گەڵ ئەو هێزانەدا نەبێت كە لەپەیوەندیدان لە ڕێگەی ڕێكەوتەوە.

‎كەواتە جەستە وەك پێكهاتەو پێكهاتوویەكی فرەبەردارو فرەو جۆراو جۆریی هێزەكان، وەك پەیوەندی هێزەكان لە ناو سەیرورەیەكدا پێك دێت، كەواتە خۆیشی دەچێتە ناو سەیرورەوە . ئەو پرسیارەی لە سپینوزاوە وەرگیراوە كە "جەستەیەك دەتوانێت چی بكات؟ جەستەیەك توانای چی هەیە؟"، لێرەوە دەتوانێت باشتر جیگەی تێگەیشتن بێت، باشتر لێی تێبگەین، بەمشێوەیە دەتوانین دایڕێژینەوە : " كۆمەڵێك هێز، هێزگەلێك لە ناو پەیوەندیدا كە جەستەیەك پێك دێنن دەتوانن چی بكەن؟ واتە ئەگەر جەستە بەرهەمی پەیوەندی هێزەكان بێت، ئەی ئەم هێزانە لە ناو پەیوەندییاندا كە جەستەیەكیان پێك هێناوە دەتوانن چی بكەن؟". تواناو دەسەڵاتی جەستەیەك، تواناو دەسەڵاتی هێزەكانە، ئەو هێزانەی كە لەم جەستەدا دەچنە پەیوەندییەوەو پەیوەندی دەبەستن. : " هەموو پەیوەندی هیًزەكان جەستەیەك پێكدێنن :جەستەیەكی شیمی، بیۆلۆژی،كۆمەڵایەتی، سیاسی، دوو هێز جا هەر هێزێك بن، بەو پێیەی كە نا یەكسانن، جەستەیەك پێك دێنن لەو كاتەوەی كە دەچنە پەیوەندییەوە". دولوز نیتچەو فەلسەفە. هەموو واقعێك پەیوەندییەكی هێزەكانە : بە كۆنكرێتی هیچ نییە جگە لە هێزەكان، ژیل دولوز لە كاری یەكەمیدا لە سەر نیتچە بەمشێوەیە باسی هێز دەكات وەك ": باڵا دەستییەكی هەژموونكارە، بەیانكردن و بەرهەمهێنان و بەكارهێنانێكی چەندێتی واقیعە". لە شوێنی دیكەشدا دولوز دەچێتەوە سەر پێناسەكردنی هێز و دەربڕین و گوزارشتی چەندێتی و ریالیتێ : " هەموو واقعێك چەندێتی هێزە، هیچ شتێكی دیكە جگە لە چەندێتی هێز لە پەیوەندییەكیتووندو بەتیندا هەریەكەو لە گەڵ ئەویتردا یان ئەوانیتردا. كەواتە هەموو واقیعێك جەستەیە كە گوزارشت و بەیانكردن و مانێڤستبوونی پەیوەندی هێزەكانە، وە هەموو واقیعێك، هەموو جەستەیەك، دەرخەرو پێشچاوخراوێكی بوونێكی پابەند و بەستراوەیە لە ناو سەیرورەدا لە ڕێگەی ویست و ئیرادەی هێزەوە، بەم شێوەیە جەستە لە ناو سەیرورەدا وەك هێزەكان بە ڕێوەیەو دەڕوات تای ئەو شوێنەی دەتوانێت.

‎دووەم

‎ئۆنتۆلۆژیای جەستەی کوردیی

‎کورد وەک جەستەیەکی وێناکراو وخولقێنراو

‎ شتێك نییە ناوی كورد بێت ، جەستەی كوردی دراوێكە لە ناو پەیوەندی هێزەكاندا، ئا لێرەوە ئێمە نابێت بۆ كورد بگەڕێن لە جەستەی كوردا، بەڵكو بۆ ئەو ویست و ئیرادە و پەیوەندی هێزانە بگەڕێین كە جەستەی كوردی پێكهێناوەو لە ئێستاو لێرەدا

‎لێرەوە پێویستە لە جەستەی کوردی تێبگەین؛ جەستەیەک لە ناو بەرکەوتن و نا هاوسەنگی هێزەکاندا، لە ناو ستراتیژی هەیمەنەو زاڵبوونی هەر هێزێکدا. بەرکەوتنی وێنەی هێزی زاڵ سەبارەت بە کورد لە گەڵ وێنەی هێزێکی تێکشاو و ژێر دەستە لە سەر خودی کورد. ئەگەر گریمانەی ئەوە بکەین کە جەستەی هێزێکی ئیرتیکاسی و پاسیڤ و ناچالاک، جەستەی هێزێکی پەرچەکرداریی جەستەی کوردە، جەستەی سیاسیی کوردە، جەستەی ئۆنتۆلۆژی کوردە، ئەوا تێدەگەین ئەم جەستە بەرهەمهاتووە، بەرهەمهێنراوە لە ناو شکانەوەی بە سەرخۆیدا، لە ناو بەرگری و بەرەنگاری خۆیدا، لە ناو گوتاری بەرگری و بەرەنگاری لە خۆی، بوونێکە هەمیشە لە چاوەڕوانی داپێدانانە وەک ئەوەی هەبێت. وەک ئەوەی بوونێک بێت تەنیان زیندوو بێت،تەنیا بە سەر ژیانەوە بێت. بوونێکی ئەنترۆپۆلۆژی لە سروشتدا نەک لە ناو کەینونەو فۆرمێکی سیاسییدا. لە ناو وێنەیەکی داتاشراو و وێناکراوی بەرکەوتنی هێزەکان. لێرەوە تێدەگەین کە جەستەی کوردی، جەستەیەکی فشۆڵ، سوک، پڕ لە دز، جەستەیەکی کەوتووە خوارەوە، جەستەیەک کە دەرئەنجامی لێکەوتەکانی هێزێگەلێکە کە لە ناو بەریەککەوتنی هێزەکاندا وەک گردۆڵکەیەکی لمین هەمیشە لە ناو تۆبۆگرافیایەکی نا جێگیردا بەرزو نزمی دەکات. من وایدەبینم لە بری کوردناسی پێوستمان بە هێزناسییە و، لەوێشەوە ئێمە وەک خودێک، وەک سوژەیەک لە خودی خۆماندا نەبینین، ئێمە ناتوانین لە ڕێگەی خۆمانەوە، خۆمان بناسین، بەڵکو؛ دەبێت بچین جەستەی ئەویتر بناسین وەک خۆمان، وەک هێزی بەرهەمهێنانی ئێمە، چونکە ئێمە لە کۆتاییدا وێنکراو و خولقێنراوێکی ئەوانی دیکەو وستی هەبوون، ئیرادەی هەبوونی ئەوانی دیکەین. ویستراوێکین لە ناو ئەواندا و لە ناو ئیرادەی ئەو (هەبوون)ەی کە دەبێت هەبین بۆ ئەوان نەک بۆ خۆمان. ئەوانناسی پرەنسیپێکی فۆندەمۆنتاڵە بۆ خۆمان ناسی. لێرەوە نوکتە و گاڵتەجاڕیی کوردۆلۆژی و کوردناسی لە تەواوی ئاست و مەیدانەکاندا، هێشتاکە وێنەناسییەکە، هێشتکە بوونناسییەکە کە بەرهەمهێنراوی ئەوانی دیکەن. ئێمە لە ناو کوردۆلۆژیدا وەهمێک دەخوێینەوە کە بەرهەمهێنراوەو هەمیشەش بەرهەمهێنراوێکی ناو ئیرادەی هێزەکان دەکۆڵینەوە.

دروشمە ئایدۆلۆژییەکانی سەربەخۆبوون و ڕزگاری و ئازادیی جڤاک و نەتەوەیەک، پێش ئەوەی پرسێکی سیاسیی بێت لە ناو دروشمی ئایدۆلۆژیی و سیاسەتی بێ فکری دونیاو هێزەکانی ئێمەدا، دەبێت پرۆژەو پرۆسەی بە خوبوووون بێت، پرۆسەی سوبژێکتیڤیتێیەکی بە حۆبووای جیاواز لە ئاستی کەینونەیی و ئۆنتۆلۆلژیدا. بوووون بە خۆ پرۆسەیەکە لە ناو ناسینی ئەوەی ئێمە لە کوێداین و دەبێت لە کوێدا بین؟ وە ئەم بوونە لێرەو لە ئێستادا بەرمەبنای ئامادەبوون و جیابوونەوەو خۆ جیاکردنەوە بینا دەکرێت. بیناکردنی ئێمەیەک کە وێناکراو و بەرهەمهێنراوی ئەوان نەبێت، وە وشیارییەک بەرانبەر ئێمە/ ئەوان.