ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بێكەس حەمە قادر

 

كه‌ ڕه‌ت ده‌بم

ئاوڕ له‌ دوای خۆم ناده‌مه‌وه‌

ژنێك له‌ كه‌ناری ده‌ریا ده‌بینم

كه‌ تیشكی خۆر لێیده‌دا

ئه‌سمه‌ر ئه‌سمه‌ر ده‌ر ده‌كه‌وێ

به‌یانیان سێبه‌ری له‌ دار چنارێك ده‌چێ

ئێواران له‌ لاولاوه‌یه‌ك

ئه‌و بۆ ناسینی ژیان

هه‌موو به‌یانی و ئێورایه‌ك

سه‌ر له‌ ده‌ریا ده‌دات و

ده‌لێی به‌دوای گه‌وهه‌ر داده‌گه‌ڕێ

له‌ مردن نیگه‌ران نابم

ژن هه‌میشه‌ نیگه‌رانم ده‌كا

ده‌ریا ئارامم ده‌كاته‌وه‌

ئه‌و له‌ ده‌ریای قوول ڕاماوی خۆی

نوقم بووه‌

یه‌كه‌م جارمه‌ به‌ گریانی ژنێك

سه‌رسام بم

ئه‌و فرمێسكه‌كانی

هێمن هێمن دێنه‌ خوارێ و

منیش چاوه‌كانم ته‌ڕ ته‌ڕ ده‌بن