ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی 26ی نۆڤێمبەر ماڵی وەفایی لە هەولێر كۆڕێكی دەربارەی كتێبی ( حەسەن قزڵچی .. چیڕۆك نووس، رەخنەگر، زمانەوان ، وەرگێر) سازكرد. لەم كۆڕەدا هەر یەك لەبەڕێزان زیرەك كەمال، د جەمشید حەیدەری، حەمەسەعید حەسەن ،موحسین قزڵجی، دەربارەی حەسەنی قزڵچی و كارو بەرهەمەكانی بە تایبەتی لەسەر كتێبە تازەكەی سەرنجی خۆیان دەربڕی. ئەم كتێبەش كە لە لایەن كاك موحسین قزڵچی ئامادەكراوە، بە سەرپەرشتی كاك زیرەك كەمال چاپكراوە بەسەر ئامادەبوانی كۆڕەكە دابەش كرا. حەمەی مەلاكەریم دەربارەی حەسەنی قزڵجی فەرموویەتی: حەسەنی قزڵجی یەكیكە لە بنووس و چیڕۆك نووسە بە ناوبانگەكانی كورد، هەر لە سەردەمی كۆماری مەهابادەوە كە لە رۆژنامەو گۆڤارەكانیان كاری ئەكرد تا ئەم دواییە ( مەبەستی كاكە حەمە ساڵی 1983) یە، كە كەوتە بەر شاڵاوی زەبرو زەنگی ڕژێمی كۆنەپەرست و خوێن خۆرو فاشست مەشرەبی وڵاتەكەی ، ئەوەندەی دەرفەتێكی دەسگیر بووبێ قەڵەمی لە نووسینی وتاری سیاسی و ئەدەبی و رۆشنبیری و چیڕۆكی ریالیستی و وەرگێڕانی ئەدەبی پێشكەوتنخوازی جیهانی كۆڵ نەبووە".