ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی

 

 من باوكم نه‌ماوه‌ ،

ئه‌گه‌ر باوكم ده‌بوو ،

پێم ده‌گووت :

بابه‌  ،

قوبادی كوڕی مام جه‌لال و

نێچیری كوڕی ئیدریس  ...

ئه‌وه‌ی  خوا پێ ی ناخۆش بێت 

پێمانی ده‌كه‌ن   .

ئه‌وه‌ی با به‌ده‌واری شڕی ناكا  ،

ئه‌وان ده‌یكه‌ن  .

بێ ئه‌وه‌ی ،

له‌ پۆلیس بترسن  .

بێئه‌وه‌ی  ،

ترسیان هه‌بێ بچنه‌ زیندان   .

بێئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌خواش بترسن   .

پاره‌كانمان   ده‌دزن   .

ئه‌و پارانه‌ی ،

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ 

كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ و

یه‌ك دوو نانی  پێبكڕین   .

ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ  ...

یه‌ك دوو قوتو شیر و

پاكه‌تێ  ...دوان 

دایبی بۆ مناڵه‌كه‌مانی پێبكرێن  .

ئه‌گه‌ر باوكم ده‌بوو  ،

پێم ده‌ووت   :

كۆمه‌ڵێ  پیاویان  له‌ده‌وری خۆیان خڕ كردۆته‌وه‌ 

ئێمه‌ پێیان ده‌ڵێین   :وه‌زیر  .

ئه‌م پیاوانه‌   ،

یان قاتی ڕه‌ش ،

یا ڕه‌نگی شین و نیللی ده‌پۆشن   .

هێنده‌   دڵخۆشن

له‌ تی ڤیه‌كانا  ده‌رده‌كه‌ون 

ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن  ،

پێبكه‌نن   .

وه‌ك بڵێ ی

به‌جدی   ،

به‌ئه‌قڵی ئێمه‌  پێده‌كه‌نن   .

ئه‌گه‌ر باوكم هه‌با  ،

پێم ده‌ووت  :

ده‌زانی ئێمه‌ میله‌تێكی چه‌ند گه‌لحۆ  و گێل و ترسنۆكین   .

به‌ڕۆژی ڕوناك و

به‌به‌رچاوی خواوه‌  ،

چی خودا پێ ی ناخۆشه‌ 

پێمان ده‌كه‌ن    .

بێئه‌وه‌ی   خودا  هیچ بڵێ  

  هه‌ر هیچ  .

ئێمه‌ هه‌ر چاوه‌ڕیی خوداین   .؟!