ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیبراهیم هه‌ورامانی

من شيوعيم ،

ئه‌هلی گه‌ڕه‌ك سڵاوم لێ ناكه‌ن .

دایكم وه‌ك عاده‌تی ،

هه‌میشه‌یی ،

له‌سه‌ر به‌رماڵ

داوا له‌ خوا ده‌كات و ده‌ڵێ :

ئه‌م كوڕه‌م ،

بۆصاڵح كه‌ ی ؟

من شيوعيم ....

نه‌ك ڕقم له‌ئه‌هلی گه‌ڕه‌ك نی یه‌

هه‌موویانم

خۆش ده‌وێ .

من بۆیه‌ شيوعيم

ده‌زانم ئه‌م ژیانه‌

به‌ده‌ست پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وولاته‌وه‌

پڕ ..پڕه‌ له‌ ناعه‌داله‌تی .