ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

ئەگەر شنە

یان بۆنێكی ئەفسوناوی

بە خەیاڵتا...

یان تەنیشتدا تێپەڕی

یاخود ئەگەر

تەزویەكی پڕ لەزەتی....

شلكو نیان و بارگاوی

بەنێو خوێن و...

دڵی كەویتا تێپەڕی

ئەوە نیگای سركی منن

لەنێو تۆدا تواونەوەو

بەڵام وەك هەستەكانی تۆ

دیاردەیەكی

نامۆو ونن،

ئەگەر چاوت

یان گەردەن و لێوی خاوت

لە ناكاو بەر

نیگایەكی زۆر برسی كەوت

ئەوە عیشق و حەزو ماچن

تەنها بۆ تۆ

بەناو جەستەی ناسكی تۆ

بەلای كەسی دیدا ناچن.