ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

غەمگین بۆڵی 

--------------------

كە تۆ باران بيت و

كەسی دووەمی ژێر چەترەكەشم نەبیت

كە تۆ شەو بێت و 

لەسەر باسكی مندا

گۆرانی نەڵێیت و 

دەنگت 

هەوای شەوە ساردەكانی سەر شۆستەكان خۆش نەكات

تاڵ 

تاڵ 

تامی پێكەنینەكانیشم

بە غەمباری خۆیان دەگەیێننە شەوەكان 

ڕۆژەكانم

شەوەكانیشم 

دەبنە جەهەننەمێكی یەككەسی 

من 

وەك پەناهەندەیەكی سەر شۆستەكان 

غەریب

غەریب دەبم و

لەسەر ڕەسیفێك دادەنیشم و 

بە پەنجەی دەستەكانم برینەكان بۆ دڵم دەژمێرم.

...

ئەوەندە شەو بەناوم قووڵبۆتەوە

دەبوایە لەوێ پەنجەی ناو پەنجەكانم بایت!