ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 رۆژ هەڵەبجەیی

 

 خه‌جاڵه‌ته‌ وتن، شه‌رمه‌زاره‌ وتن..

ئێمه‌ بۆ موحیبه‌تێك بگه‌ڕێین،

بۆئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی ته‌نهایی رزگاربین..

خودایه‌ من زه‌ینم پێوه‌ئه‌درێ

تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزه‌خ زیكرم ده‌كوژێته‌وه‌

له‌درۆی پیاوێك كه‌ده‌ڵێ: كه‌توحفه‌ی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا

تۆی پێ ناساندم

رۆژێكی نوێ، نۆژه‌ن له‌ته‌مه‌نم ته‌ونه‌كا

گزنگ قۆپچه‌كانی ریشم ده‌كاته‌وه‌،

به‌یانیه‌ له‌پێكه‌وتووه‌كانم،

بۆڵه‌و بالۆره‌ی دارشه‌قه‌كان توڕئه‌دا

من له‌زه‌مه‌نێكی ساخته‌چیا رواوم

گه‌ر بێیته‌ ناو به‌فری هه‌ناسه‌كانمه‌وه‌،

ریشۆڵه‌ له‌نگه‌كانی عومرم،

له‌زوڵمه‌ته‌وه‌ پێده‌گرن!

خه‌جاڵه‌ وتن، شه‌رمه‌زاره‌ وتن

پیاوێك هه‌میشه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات و

به‌دۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

پیاوێك له‌فه‌توا تاریكه‌كانی ته‌مه‌نیدا،

به‌من ده‌ڵێ: ده‌تخه‌مه‌ سه‌ر هه‌گبه‌ی هه‌نگاوه‌كانم و

مناڵی پێده‌كه‌م و له‌سه‌ر باڵی ئێواره‌یه‌كی په‌مه‌ییا

پلیكانه‌ی خه‌یاڵ به‌كرێ ده‌گرم

ئاسمان دائه‌به‌زێنم،

به‌ئه‌ستێره‌ قژت دائه‌هێنم،

مانگ له‌باخی كراسه‌كه‌تدا ده‌ڕوێنم!!

 

  • 1