ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

 

 هەروەك ئەوەی

نە نیشتمان كەوتبێ‌

نە دڵی كەسیش رزیبێ‌

وەكو ئەوەی

نە بستێ‌ خاك هەڵوەریبێ‌

نە پەنجەكانی منداڵێ‌

لە سەرمای ئەم ساڵ تەزیبێ‌

هەر رێك ئاوا

دێینەوە سەر شاشەكان و

بە كەسیش ناڵێین ماڵ ئاوا

هەر وەك ئەوەی

نە كەسایەتیمان شكابێ‌و

نە لەشكرو

گیانی نیشتمانی بەزیبێ‌

هەر رێك ئاوا.