ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بۆ چه‌هچه‌ی‌ عه‌نده‌لیبێك

من ویستم هه‌موو قاقاكانی‌ ڕۆحمت ،

بۆ ڕه‌وانه‌كه‌م نه‌ك خه‌نده‌یه‌كم پێشێلكه‌ی‌..

حه‌زم كرد هه‌موو كۆشكی‌ پاكیزه‌یت بۆ واژۆكه‌م،

نه‌ك به‌كه‌لاوه‌كانی‌ گومانا هاتووچۆكه‌یت.!!

تۆش وه‌ك ئه‌وانی‌ تر قه‌ده‌رم بوو بتناسم ،قه‌ده‌رم بوو گوێ بۆ چه‌هچه‌هه‌ت ڕاگرم ئه‌ی‌ عه‌نده‌لیبی‌ ڕۆحم ویستم ئه‌وه‌ بوو بڵێم ده‌زانی‌ له‌ڕۆحمه‌وه‌ نزیكی‌ ...هه‌ر

بونه‌وه‌رێك له‌ڕۆحمه‌وه‌ نزیك بێت ..ئه‌وه‌ قه‌ده‌رمه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ لێم ...ئه‌وه‌ شوناسی‌ منه‌ ..چه‌پكێك له‌خه‌یاڵه‌كانم و چه‌ند له‌گه‌ڵایه‌ك له‌هاروهاجییه‌كانی‌ مناڵیم به‌رده‌مه‌وه‌ بۆی‌..هه‌میشه‌ شتێك خه‌یاڵم په‌رت ده‌كا دوو بێگانه‌ ده‌بنه‌ دۆست دواتر دۆستایه‌تی‌ ده‌فڕێته‌ ئاسمانی‌ بێگانه‌ ..بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م ڕۆحه‌م هه‌ڵگری‌ ته‌نهاییه‌ ...ئێمه‌ هه‌روابووین خه‌یاڵمان نه‌خۆش و ده‌رونمان شه‌نكردنی‌ شكان...چه‌ند ناهه‌مواره‌ هه‌میشه‌ بێ باك بین وبه‌ترس ئابڵۆقه‌ بدرێین..!!

گاشه‌به‌رد هه‌ست به‌بوونی‌ خودی‌ خۆی‌ ناكا تا زایه‌ڵه‌ی‌ (با) ماچی‌ نه‌كات

گوڵ باهه‌ر له‌شنه‌ شنا بێت..ئه‌گه‌ر مشتومڕی‌ دڕك یه‌خه‌ی‌ نه‌گرێ...بێ باكی‌ هه‌موومان سه‌رده‌كا بۆیه‌ هه‌ست به‌یه‌كتری‌ ناكه‌ین چاوێك له‌گاشه‌به‌رد و گوڵ ناكه‌ین...ترس و دۆڕان له‌خودی‌ خۆمان ده‌بینه‌ بێ باك ..ئه‌زیزی‌ ڕۆحم تراژدیا ئه‌وه‌ نییه‌ بترسین و بێ باك بین تراژدیا ئه‌وه‌یه‌ ده‌رونمان تووشی‌ شكان بێت و سه‌راپا ڕۆحمان دۆڕان...دواجار ده‌ڵێم /چه‌ند چۆڵم له‌تۆ..ئه‌مه‌ ویستی‌ تۆ بوو نه‌ك من..چۆڵی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو شتێك بارستایی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست ده‌دات...دنیای‌ من و تۆ چه‌ند بچووكه‌ ،كه‌دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌كتر پیرۆز ده‌كه‌ین ..من هه‌میشه‌ له‌ته‌نیشت شه‌قامه‌ ڕه‌شبینه‌كان و كۆڵانه‌ نائومێده‌كانه‌وه‌ هه‌نگاوم ناوه‌ چۆڵیشم له‌خۆم ئابڵۆقه‌ دراوین به‌ترس ...نازانم ترس چ شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ؟؟؟؟

ترس وه‌ك ئاسمان وده‌ریا و (با) پێویست به‌ته‌فسیرو شرۆڤه‌ ناكا..كه‌چی‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ته‌فسیری‌ ترسه‌..!!!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

5/1/2018

  • 1