ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  مەحمود قەرەداغی

من ، لەدۆزینەوی بۆقەکان بە گوما نم

من ، لە قیڕە بوونەوە فێنکی ئاوم بەخشی

من ، لە قەوزە بوونە وە ..سەوزیم بەلێرەوارەکان دا

تادەنگی نغرۆبوون ، بۆسروەی " با " یە ک

تا لە رینەوەی گە ڵاکان بۆ کە وتن

پاییزێک بۆ زەردبوون ببە خشێ...

من ، لە وچریکە و ناڵانە ئەدوێم

تا سالاری عیشقە کە وتووەکان

با ڵایە ک ببە خشێ

تابووتێك پڕ لە گە ڵا

بۆ ئە و وەرزە، زەردبوون ئاشناکا...

شەپۆلەکان سپین ، زە ینی شین بوون تێک ئەدەن

مەنگی ئەو ئارامی یەی ئاو نادوێنن

تا شینی لە قوڵایی یەوە ببە خشن...

من ، دە مێکە بە و میحنە تە ئاشنام

تا ئە و کەوتنە بە ئێوە ئا شنا تر کە م

تا ئە و زەردبوونە بە وەرزێک بۆ ئێوە بێنم..

تا خە یاڵێکی ئەم مە یلە بۆ خەیاڵێکی نوێ تینووتر کەم

من ، لە و عیشقە فێری خە تام !!

فێری تاوان ، فێری ئە و کەو تنانە بووم

کە گەڵاکان مەیلی زەردبوون بۆ مردن ئە چن

کە درەختە کان ڕووتەن .. کەوتن کەوتن بێ گەڵا

مۆسیقای مەرگێکی نوێتر ئەژە نن...

ئیتر، بۆ خە تا ..پاییزێک بەرۆکی زەردبوون بگرێ

ئیتر ، بۆ خە تا ..دەنگی بۆ قێك لە مێرگێکا

بۆ بێدەنگی لە و خوێندنە ،

بۆ عیشقێکی ئە و بوونە ، کپتر بکرێ

  • 1