ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

 

دەبمە فیرعەون

چەند ئەهرامێك درووست دەكەم و

موچەی كرێكارەكانیش

مۆمیا، دەكەم،

دەبمە هیتلەر

ئەهرامەكان دەروخێنم و

تەواوی جومگەكانی ژیان

ناشیرین دەكەم،

دەبم بە كەمال و ئەردۆگان

سنوورەكان تیكدەشكێنم

گیانی مۆسۆلۆنی و سەدام

لەدەمارەكانمدا دەچێنم

تا وەك دیواری بەرلین و

پەیكەری دیكتاتۆرەكان

هەرەس دێنم.

  • 1