ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ 

 

(1)

هه‌میشه‌ زیكر ده‌كا 

له‌سه‌ر به‌رماڵی‌ گوڵ

په‌پووله‌

(2)

ڕاوی‌ ڕووناكی‌ ده‌كاو 

خۆی‌ ده‌بێته‌ نێچیر ،

په‌پووله‌

(3)

ته‌نها وه‌رزێك له‌ته‌مه‌ن 

پاشه‌كه‌وت ده‌كاو دواجار ڕۆحی‌ فه‌نا

په‌پووله‌

(4)

گوڵ ته‌رمه‌كه‌ی‌ ناشت و 

بۆ عیشق بووه‌ شه‌هید

په‌پووله‌

(5)

له‌تیانووسی‌ ئاشقێكی‌ كاڵفاما،

جه‌سته‌ی‌ ده‌بێته‌ مۆمیا

په‌پووله‌ 

(6)

عیشق یه‌كه‌م ئاینه‌ ،

له‌جانتای‌ باڵه‌كانیا

په‌پووله‌

(7)

كه‌لوپه‌لی‌ ماڵه‌كه‌ی‌ قومێك به‌هارو 

كلۆیه‌ك شنه‌با،

په‌پووله‌

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ 

سلێمانی‌ 11/2/2018

  • 1