ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كرێكار عەلی

ئەم جارەیان بەبێ مۆڵەت

پێناخەمە ناو دەرگاری ماڵی هیچ کەسێ

ئیتر گوزەشت

چیتر خەوی نەنەو باوە گەورە نازڕێنم

نەدێم نان بەبوکی نوێ سازدەکەم

نە مناڵە چاو گەشەکان دەترسێنم

ئیتر نایەم

چونکە گەربێم

لەجیاتی تویشوی ڕێگای دور

دەبێ جنێوو نەفەرەتی نەنەو باوە

بخەمەناو خورجینەوە

پشتەماڵی بێ هیوای

بدەم بەسەر شانو ملماو

هەرسرودی بێ ئو مێدی

بەدەم ڕێوە بڵێمەوە

لەدەفتەری بیرەوەریم

جنێۆنامەکەی ئەو مناڵە بنوسمە

کەلەشەوێکی ئەنگوستە چاو

خۆم کرد بەناو جێگەی ئەوداو

هاوارم لێ قەدەغە کرد

تامن نەبم بەنێچیری دەمی بەعس

ئاخر چۆن ڕووم هەبێ تا بێم

جگە لەگلەی و جنێو چی ترهەیە

بیکەمەوە بەتوێشوی ڕێم؟

ئیترنایەم

 

  • 1