ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

چه‌ند قوڵپێك له‌پێكه‌نین،

به‌په‌یژه‌ی‌ گازنده‌دا گه‌شتنه‌ به‌هانه‌،

دوو دۆست بوونه‌ بێگانه‌..!!

(2)

چه‌ند شیعرێكی‌ چه‌پڵه‌ ،

برسیبوون به‌ئافه‌رین،

دوو ،دوو ده‌سته‌واژه‌ی‌ درۆ هه‌ڵپه‌ڕین..!!

(3)

چه‌ند شۆفڵێكی‌ فاشیست،

كه‌هه‌ناسه‌یان هه‌ڵكێشا،

كانییه‌كان دوو،دوو بوونه‌ نابینا..!!

(4)

چه‌ند گوللةیه‌ك كه‌وتنه‌ كۆكینه‌وه‌ ،

دوو كه‌روێشك له‌بێشبڕكێدا كوژانه‌وه‌..!!

(5)

چه‌ند پۆساڵێكی‌ بیابان ،

كه‌ئیشتیهایان كرایه‌وه‌،

دووبه‌دوو قامچی‌ و شمشێر ،

سیخناخ له‌گه‌رمی‌ ته‌رما..!!!

(6)

تۆ له‌ناسینی‌ منا وشه‌و ڕسته‌كانت ،

كرده‌ كاریزما ..

من به‌دووشه‌شێك ،

كۆپی‌ كۆیله‌بوونم كوشت..!!

(7)

وه‌رزی‌ به‌هار سومبولێكه‌ دیكتاتۆر،

له‌فه‌نتازیا...

دووبه‌دوو باران و خۆر ،

ڕیشی‌ گیاكان ده‌سپێرن به‌سێداره‌ی‌ (با)

لێوی‌ گوڵه‌كان به‌مه‌ته‌رێزی‌ ماچ...!!!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌ 

سلێمانی‌ 30،12/2017