ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بێكەس حەمە قادر

من ته‌نهام و

ده‌توانم له‌گه‌ل مردوێك قسه‌بكه‌م

شتێكم له‌ مرۆڤی دی زیاتره‌

ده‌توانم هه‌موو زیاده‌كانی له‌ رۆحم نزیكن ده‌ریان بكه‌م

وه‌ك ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی دووساله‌ له‌گه‌لی ده‌ژیم

نازانم بۆ حه‌ز له‌مردن ناكه‌م

مردن كێوێكی هێنده‌ به‌رز نییه‌

هه‌موو كه‌س ده‌توانی پێی بگات

نه‌ك نه‌خۆشێكی ترسنۆك

كه‌ حه‌زی له‌ ژیانه‌ و رقی له‌مردنه‌

مردن سێبه‌رنیه‌

كه‌ رۆیشت بگه‌ڕێته‌وه‌

وه‌ك ئه‌و ژنانه‌ی رۆژگارێك چ جوان

باسی مردن و ژیانیان ده‌كرد

بیری ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌م چ جوان

درۆمان ده‌كرد

درۆكان جوان نین

جگه‌ له‌ درۆی عاشقه‌كانی

به‌ كێوی . نا . هه‌لده‌گه‌ڕان

عه‌شق ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه‌

ناوی شه‌كره‌یه‌

تاڵه‌ت وپه‌تت نه‌كات و نه‌تكاته‌ قه‌شمه‌ر

لێت دوور ناكه‌وێته‌وه‌

تا هێزت لێ نه‌بڕێ

تا كوێرت نه‌كا

تا قاچت نه‌بڕێته‌وه‌

تا زمانت نه‌شكێنێ

تا ڕقت له‌خۆت نه‌بێته‌وه‌

تا ده‌وروبه‌رت بێزار نه‌كه‌یت

تا نزیكه‌كانت لێت ڕانه‌كه‌ن

لێت دوور ناكه‌وێته‌وه‌

عیشق چ نه‌خۆشیه‌كه‌

عاشق بوون چ وێرانه‌یه‌كه‌

كه‌ هیچت نه‌ما له‌ هه‌موو شتێك دۆڕای

لێره‌ ته‌مه‌ننای مردن ده‌كه‌یت

عه‌شیقه‌ی جارانت ببینیت

ده‌ستی منداله‌كانی بگرێت و

ئه‌و پیاوه‌ی رۆژێك نه‌یبینێبێ و

نه‌یناسێ بێت

بانگی بكات و وا نیشان بدا

كه‌ چ عیشقێكی گه‌وره‌ی بۆی هەیە‌

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێكی ترسنۆك نیت و

ناته‌وێت نه‌خۆشیه‌كه‌ت له‌ت وپه‌تت بكات

وێنه‌كه‌ی له‌ زاكیره‌ت ره‌ش بكه‌وه‌

  • 1