ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

لقی دەربەندیخانى یەکێتى لاوانى کوردستان، بە هاوکاری مەکتەبی سکرتارییەتى یەکێتى لاوانى کوردستان و ڕێکخراوى ئەحمەد بانیخێڵانى بۆ گەشەپێدانى مرۆیی، کۆڕێکى شیعری بۆ ژیان حەمە سەعید قەرەداغی سازکرد و مەراسیمێکى ڕێز لێنانى ئەنجامدا. 

ئێوارەى دوێنى، لە هۆلی لیسیا کافی لە شارۆچکەى دەربەندیخانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى باش، لقی دەربەندیخانى یەکێتى لاوانى کوردستان کۆڕێکى شیعر خوێندنەوەى بۆ شاعیر ژیان حەمە سەعید سازدا. 

سەرەتا هەمووان چەند چرکەیەک بە بێ دەنگى بۆ ڕێزلینان لە گیانى پاکى شەهیدان ڕاوەستان و دواتر ڕەهێل عەبدوڵ سکرتێری لقی دەربەندیخانى یەکێتى لاوانى کوردستان، وتەیەکى پێشکەشکرد، دواتر ژیان حەمە سەعید قەرەداغی شاعیر، ژمارەیەک شیعری خۆی پێشکەشکرد بە ئامادەبووان.

پاشان، خەڵاتى ڕێزلێنانى لقی دەربەندیخانى یەکێتى لاوان، بەخشرایە یاریزانانى تیپی تۆپی باسکەى دەربەندیخان و دەستەى هاندەرانى ژنانى یانەى دەربەندیخان و ژمارەیەک فۆتۆگرافەری وەرزشی.

ڕەهێڵ عەبدولا سکرتێری لقی دەربەندیخانى یەکێتى لاوانى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕێگاى کوردستان وتى : ئەم کارەى ئێمە بە مەبەستى خزمەتکردنى لاوان و هەموو چین وتوێژەکان ئەنجامماندا، ماوەیەک کوڕی شیعری لە شارۆچکەکە نەبەستراوە بۆیە بە باشمانزانى کۆڕێکى شیعری ڕێک بخەین، هەروەها بۆ هاندانی زیاتری تیپی تۆپی باسکەى کچانى دەربەندیخان و دەستەى هاندەرانى زنانى یانەکە و فۆتۆگرافەران بە باشمان زانى ئەو ڕێزلێنانەیان پێ ببەخشین.

ڕەهێل عەبدوڵا وتیشی: سوپاسی مەکتەبی سکرتارییەتى یەکیتى لاوانى کوردستان و رێکخراوى ئەحمەد بانیخیلانى دەکەین بۆ ئەوەی تیچووى چالاکییەکەمانیان لە ئەستۆ گرت.