ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

 

 

كه‌باسی‌ شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن

خه‌یاڵ‌ ده‌مباته‌وه‌ سه‌ر رابردوویه‌ك

به‌ڕه‌نگی‌ گریان...

كاتێك هه‌ناره‌ نه‌گه‌یوه‌كان

قیژه‌یان باركرا...

له‌ناو گۆڕه‌پانی‌ زیلله‌كاندا،

به‌ده‌ستی‌ چڵكنی‌ پێخاوسه‌كان

یارییان پێكرا...

دووكه‌ڵی‌ ئه‌م خه‌جاڵه‌تییه‌ ئه‌وه‌نده‌

مه‌دلولی‌ كردم به‌لوولی‌

سه‌رئه‌نجام ئازادیی‌ پێ‌ ئه‌زبه‌ر كردم...

ده‌ڵێم ئه‌ی‌ ئازادیی‌

تۆزێك سه‌رت نه‌ویكه‌

گه‌ر شه‌ره‌ف ئه‌وه‌بێ‌ په‌رده‌ی‌ زركی‌ كچێنی‌

تینوێتی‌ ساراكانی‌ نوگره‌ سه‌لمان بشكێنێ‌

تف له‌شه‌ره‌ف چه‌ند وه‌رزێكی‌ ووشكه‌...!!