ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چه‌ند وێنه‌یه‌ك ...له‌تا

(1)

تاپاڵتۆی‌ (با) بدوری‌،

ماڵه‌كه‌ت ته‌پوتۆز ده‌كاته‌ به‌ری‌..!!

(2)

تاهه‌ور هه‌رچی‌ هه‌ڵمه‌ زنجیركا،

باران به‌چاو داگرتنێك كرانه‌وه‌ی‌

جۆگه‌له‌و ڕووبار..!!

(3)

تا نان به‌پێخاوسی‌ خه‌ریكی‌ نووچدان بێت،

له‌وێدا ره‌هێڵه‌ی‌ سته‌مكاریی‌..!!

(4)

تاخۆر دڵی‌ ته‌نگ بێت به‌تارمایی‌،

له‌وێدا شه‌وه‌زه‌نگی‌ ئه‌به‌دیی‌..!!

(5) 

تاشه‌و پێك پێك نووستن هه‌ڵدا،

له‌وێدا گه‌وجاندن كه‌وشه‌نی‌ ڕه‌ها..!!

(6)

تاچراكان سه‌رخۆش بن به‌هارو هاجی‌ ،

له‌وێدا تاریكی‌ خۆی‌ حه‌شار ئه‌دا..!!!

(7)

نیوتنه‌كان به‌(تا)ی‌ گه‌مژه‌بوونا چوون،

نه‌یانزانی‌ هه‌موو سێوه‌كان ،

له‌بازگه‌ی‌ ستیاندان..!!

 

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

23/4/2018

  • 1