ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەرچەندە ووتویانە 

ئەگەر بەدوعا ئەبوو 

پشقل بە خورما ئەبوو

منیش نوح ئاسا ..

بمتووانایە ..

کەشتیەکم دروست کردایە ..؟ لە کوردستانەکەمدا ..

هەموو هەژارە بێدەرتانەکان..

دەستپاکەکان، ئەگەر دەستکەوتنایە ؟

بێ مشەخۆران و گەندەڵەکان ..

لەهەر ڕەگەزو گێانلە بەرێک ..

لەهەرچەشنە جووتێک .

بمخسنایەتە ناوی..لەسەر شاخێکی، بەرز بەرز 

لەنگەری بگرتایەت...

لافاوێکی زریاناوی 

بێڕەحمانە: سەرجەم 

گەندەڵ کاران

دزەکانی نەوت و گاز 

مەسئولە نا مەسئولەکان 

درۆزنەکان

هەمو یانی ڕاماڵیایە ..

یەکێکیانی لێدەرنەکردایە.

چیتر . پێوێستیمان ..

نە بە هاوار. 

نە بە هەلأبژاردن..

نەبە ناڕەزایی..

نەبە نوسین ..

نە بە خۆپیشاندان ..

نەبە با یکۆت . 

هەر هیچی نەدەبو نەدەبو....

نیشتمانەکەمان

پاک دەبووەوە

دە بووە شامی شەریف.

هانام بەدەمتان،

دە ئێوەش بڵێن ئامیییییین .