ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شيعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانی

(1 )

كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ ،

تا له‌كانی ،

دێنه‌وه .‌

نه‌وه‌ك ،

گۆزه‌كه‌ی سه‌رشانیان 

ڕۆژی سه‌د جار 

دڵیان ده‌شكێ !!!.

 

   ***  *  *** 

(2 )

 

منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ ،

قامیش ده‌كه‌نه‌ ،

تڕۆمبێل و 

به‌سواری

ده‌ڕۆن ....

ده‌ڕۆن  ..... 

ده‌ڕۆن .

ناگه‌نه‌ به‌هه‌شت و 

قامیش ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێش .

****   *     **** 

(3 )

 

كوڕانی هه‌ڵه‌بجه‌ ،

له‌شه‌ودا له‌داییك ئه‌بن  .

له‌شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌ و

فێر ده‌بین .

گۆرانی بۆڕوناكی بچڕن  .

 

  ****    **   ****

(4 )

 

هه‌ڵه‌بجه‌ ،

ئاسمانێك شك ده‌با ،

له‌م سه‌ری دونیا تا ئه‌وسه‌ری .

به‌ڵام

به‌بێ خۆر 

به‌بێ ئه‌ستێره‌ 

به‌بێ مانگ ....

****   ** **** 

(5)

هه‌ڵه‌بجه‌  ،

شارێكه‌ ده‌كه‌وێته‌  باشوری كوردستان  .

وه‌ك هه‌ناری ،

 لای باوه‌كۆچه‌ك  ...

مزر و

مێ خۆش و

شیرینه‌ تامی    ..

  • 1