ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

 

عیشق بۆ ژاڵه‌یه‌ك ده‌نێرین..

كه‌چی ئه‌و ناشیانه‌،

تاڵیمان پێده‌به‌خشێ..

ماچی ده‌می سێوێك ده‌كه‌ین

كه‌چی ئه‌و جاهیلانه‌ گوناهبارمان ده‌كا،

به‌كفری هه‌میشه‌ پرسیار..

ئاوی باخێكی هه‌نار ئه‌ده‌ین،

كه‌چی ئه‌و گه‌وجانه‌ پێش ئه‌وه‌ی عاده‌ بشوات،

ده‌بێته‌ خوانی كرمستان!!

ئه‌م هه‌موو ته‌سلیم بوونه‌ به‌مه‌رگ بۆ؟

مه‌رگ هێشتا زووه‌ له‌خه‌وهه‌ڵسێ

هه‌تا هه‌نگاوێك له‌پێچی پێڵاوه‌كانتا بڕوا

رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ شینبوونه‌وه‌ی ژیان..

هه‌تا هه‌نگێك موناجات،

له‌ناو مه‌مكدانی گوڵێكا بكا

عیشق دووره‌ له‌ژه‌نگ هه‌ڵهێنان

هه‌تاریشۆڵه‌یه‌ك زیكری به‌به‌فر،

ده‌مه‌ زه‌رد بكا..

عیشق ناچێته‌وه‌ سه‌ر بیابان!

* * *

 

  • 1